KRG AUSTRALIA

ڕوونكردنەوەیەك لە فەرمانگەی میدیا و زانیارییەوە

ڕوونكردنەوەیەك-لە-فەرمانگەی-میدیا-و-زانیارییەوە

ڕوونكردنەوەیەك لە فەرمانگەی میدیا و زانیارییەوە

كەناڵی (ئێن ئاڕ تی) هەواڵێکی بڵاو کردووەتەوە، گوایە “سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان سکاڵای لەسەر کەناڵەکە و پەیامنێرەکەیان تۆمارکردووه‌”.
لێرەدا ڕایدەگەیەنین کە سکاڵاکە هیچ پەیوەندی بە سەرۆکی حکومەتەوە نییە و هی وەزارەتی دارایی و ئابوورییە، لەسەر هەواڵيکی بێ بنەما و ناڕاست کە کەناڵەکە بڵاوی کردووەتەوە، گوایە بانکی منارە لە هەولێر 960 ملیار دیناری تێدایە و بۆ مووچە بەکار نایەت، بۆیە وەزیری دارایی و ئابووری داوای تۆمار کردووە و پەیامنێرەکەش هەر دوێنێ بە کەفالەت ئازاد کراوە.

پێویستە ئەو كەناڵە لەسەر بنەمای پیشەییبوون و پابەندبوون بە ڕێساكانی كاری میدیایی، خۆی لەو جۆرە هەواڵانە بەدوور بگرێت و بەر لە بڵاوکردنەوە، لە ناوەرۆکی پەیامەكانی دڵنیابێتەوە.

 

فەرمانگەی میدیا و زانیاری
2026/6/11

error: Content is protected !!
Scroll to Top