پشووی فەرمی بۆ فەرمانبەرانی و قوتابییانی سنووری ماددەی 140 ڕاگەیەندرا
بەپێی بڕیاری دیوانی سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیران، لە سنووری ناوچەكانی ماددەی 140، نۆ ڕۆژ بۆ فەرمانبەرانی سەربازی و شارستانی و خوێندنی قوتابییان بە هەموو قۆناغەكانەوە، بە مەبەستی سەرژمێری پشوو دەبێت.
لە بڕیارەكەدا هاتووە: بە مەبەستی کارئاسانی بۆ ئەنجامدانی پرۆسەی سەرژمێری:
یەکەم: ڕۆژانی (2024/11/15 تاکوو 2024/11/23) پشوو دەبێت بۆ فەرمانبەرانی ڕاژەی شارستانی و کارمەندانی ڕاژەی سەربازی و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و قوتابیۆان لە گشت قۆناغەکانی خوێندن لە قوتابخانە و زانکۆکان کە خەڵکی ناوچەکانی ماددەی (140)ی دەستوورن.
دووەم: ڕێکخراوەکان و کۆمپانیاکان و دامەزراوەکانی کەرتی تایبەت کارئاسانی بکەن بۆ کارمەندەکانیان کە خەڵکی ناوچەکانی ماددەی (140)ی دەستوورن بۆ ئامادەنەبوون لە هەمان ماوە تاکوو بتوانن بەشداربن لە پرۆسەی سەرژمێریی گشتی.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری