KRG AUSTRALIA

پرۆسەی وەرگرتنی گەنم لە هەرێمی كوردستان کۆتایی هات

پرۆسەی-وەرگرتنی-گەنم-لە-هەرێمی-كوردستان-کۆتایی-هات

پرۆسەی وەرگرتنی گەنم لە هەرێمی كوردستان کۆتایی هات

ڕۆژی هەینی (19ی تەمووزی ٢٠٢٤)، دواڕۆژی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران بوو لە سایلۆکانی هەرێمی کوردستان، کە لە ٦ی حوزیرانی ٢٠٢٤ دەستی پێ کرد؛ بڕیار بوو ٧٠٠ هەزار تۆن وەربگیرێت، بەم شێوەیە:
١- بڕی ٢٨٢ هەزار تۆن سلێمانی
٢- بڕی ٢٢٨ هەزار تۆن هەولێر
٣- بڕی ١٨٩ هەزار تۆن دهۆک
لەو ماوەیەدا تونراوە بڕی (٦٨٥،٩٧٤.٩٤٠) هەزار تۆن وەربگیرێت بەم شێوەیە:
١- بڕی (٢٧٧,٤٥٩.٤٢٠) هەزار تۆن سلێمانی
٢- بڕی (٢٢٢,١٥٩.٧٦٠) هەزار تۆن هەولێر
٣- بڕی (١٨٦,٣٥٥.٧٦٠) هەزار تۆن دهۆک
ئەو بڕەی نەتوانرا وەربگیرێت، بە هۆی ئەوە بووە بەپێی ئەو مەرجانە نەبوو کە وەزارەتی بازرگانیی حکومەتی فیدڕاڵ داینابوو، کە بریتی بوو لە بڕی (١٤,٠٢٥.٠٦٠) هەزار تۆن.
کۆی گشتیی پارەی شایستەی جوتیاران نزیکەی (٥٩٠) ملیار دینارە و لەو بڕەش تا ئێستا (٧٤,٥٠٠) ملیار دینار هاتووە و بەم شێوە بەسەر جوتیاراندا دابەش کراوە:
١- بڕی ٢٨ ملیار دینار سلێمانی
٢- بڕی ١٧ ملیار دینار هەولێر
٣- بڕی ٢٩ ملیار و 500 ملیۆن دینار دهۆک
بڕی ئەو پارەی وەک شایستەی جوتیاران ماوە، بریتییە لە ٥١٥ ملیار دینار؛ چاوەڕێ دەکرێت لە ئاییندەیەکی نزیكدا، بخرێتە سەر هەژماری بانکیی وەزارەت و پاش تەواوکردنی ڕێکارە ئیدارییەکان، بەسەر جوتیاراندا دابەش بکرێت.

error: Content is protected !!
Scroll to Top