KRG AUSTRALIA

سه‌رۆكی حکومەت پێشوازی لە شاندێکی سەربازيی بەریتانی دەکات

سه‌رۆكی-حکومەت-پێشوازی-لە-شاندێکی-سەربازيی-بەریتانی-دەکات

سه‌رۆكی حکومەت پێشوازی لە شاندێکی سەربازيی بەریتانی دەکات

ئه‌مڕۆ چوارشەممە 9/11، مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى لە شاندێکی سەربازيی بەریتانی کرد بە سەرۆکایەتيی ئیدوارد ئاڵگرن، ڕاوێژكارى باڵای به‌رگريى به‌ريتانى بۆ کاروباری‌ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و باكوورى ئەفریقا.

لە کۆبوونەوەدا کە ئەندرو بیزلی، کونسولی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، گفتوگۆ لەبارەی دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچە و پەرەپێدانی هەماهەنگی وهاریکاريی ئەمنی و سەربازی نێوان هەرێمی کوردستان و بەریتانیا و پێشکەوتنەکانی پرۆسەی چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە کرا.
هەردوولا هاوڕا بوون لە سەر گرنگیی بەردەوامبوونی پشتیوانیکردنی هێزی پێشمەرگە بۆ ڕوووبەڕوونەوەی هەڕەشەکانی تیرۆریستانی داعش و تیرۆر.
لە تەوەرێکی دیکەدا، بیروڕا لەبارەی داهاتووی ئەرکی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و هەرێمی کوردستان ئاڵوگۆڕ کرا. لەمبارەیەوە جەخت لە پێویستیی درێژەدان بە پشتگیریکردنی پێشمەرگە لە پێناو ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان کرایەوە.

error: Content is protected !!
Scroll to Top