ئامانجه‌كانی نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌ڕێمی كوردستان له ئوسترالیا بریتین له :
ئێستاش به هۆی ئه‌وه‌ی كه (ئۆسترێید) نوێنه‌رایه‌تی هه‌یه له به‌غدا ، ده‌خوازین كار بكه‌ین له‌گه‌ڵ (ئۆسترێید) وه تیمه‌كانی تر بۆئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌ڕێمی كوردستان بتوانی به ڕاسته‌وخۆیی دانوستاندن بكات له:
1. دروست كردنی ڕێگا و بان ، پرده‌كان و ه ژێر خانی تر، له‌وانه ئاسانكاری بۆ خزمه‌ت كردنی فرۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێری نێو ده‌وله‌تی.
2. پێدانی ووزه‌ی كاره‌با ، له‌وانه سیسته‌می هایدرۆئه‌له‌كتریك له سه‌ر ئاستی ( مینی وه ماكرۆ).
3. پێشخستنی ئاسانكاریه‌كانی بانكی نێو ده‌وڵه‌تی.
4. پێشخستنی ڕاگه‌یاندنه‌كانی ته‌له‌فۆنی.
5. سیسته‌مه‌كانی به‌رێوه بردن له به‌شی ئاو‌و زه‌وی دا وه ته‌كنه‌لۆژیای پارێزگاری كردن.
6. دروست كردنی نه‌خۆشخانه‌كان وه پێدانیان به كه‌ل و په‌لی پێویست.
7. دارستان كردنه‌وه‌ی دارستانه تێكه‌ڵه‌كان بۆ به‌كارهێنانی هه‌مه‌جۆری.
8. پیشه سازیه كشت‌و كالیه‌كان بۆ نمونه : پرۆژه‌كانی پرۆسه‌كردنی خۆراك.
9. كارگه‌ی چه‌مه‌نتۆ.
10. سایلۆی نوێ بۆ ته‌قه‌ت كردنی ده‌غڵ و دان.
11. دروستكردنی به‌روبومی گونجاو بۆ چاندنی له وشكه زه‌وی وه سیسته‌می نیمچه ئاودان.
12. ئاماره جوگرافیه‌كان بۆ به‌ڕێوه بردنی كانزا كپه‌كان.
13. دروستكردنی ده‌زگا بۆ هه‌بونی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كی سیڤل و دیموكراتی وهه‌مه ژماره‌یی.
ئامانجه‌كانی نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌ڕێمی كوردستان له ئوسترالیا بریتین له :
1. بونیاد نانی په‌یوه‌ندی باش له نێوان حكومه‌تی هه‌ڕێمی كوردستان-عیراق وه حكومه‌تی ئوسترالیا.
2. ڕێكخستنی په‌یوه‌ندیه‌كان و به‌یه‌كگه‌یاندنی كۆمپانیاكانی كوردستان و كۆمپانیا ئوسترالیه‌كان له بواره‌كانی به‌رهه‌مهێنان،بازرگانی،كشت‌و كاڵ ،گه‌شت و گوزار وه له بواره پیشه سازیه‌كانی تر نه‌خوازه‌ڵا هه‌رێمی كوردستان شوێنێكه كه سیسته‌می باجدان تێیدا ئازاده.
3. ڕێكخستنی په‌یوه‌ندیه‌كان له نێوان دانیشگاكانی كوردستان و ئوسترالیا وه هه‌روه‌ها له بواره‌كانی تری خوێندن، ته‌ندروستی،زانست و هونه‌ر.
4. ڕێكخستن و ئاسانكردنی خزمه‌ت گوزاریه‌كانی كۆمه‌ڵگای كوردی عیراقی له ئوسترالیا وه كه‌س و كار‌و خێزانه‌كانیان له كوردستان.
له بواری ڕامیاریه‌وه ئه‌و شوێنانه‌ی خواره‌وه ده‌ست پێشخه‌ریان ده‌بێت:
1. بونیاد نانی عیراقێكی فیدراڵی دیموكراسی له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌ڕێمه جوگرافیه‌كان ( به خواستی فێر بونی خه‌ڵكی عیراق له باره‌ی سیسته‌مه جیا جیا كانی فیدرالی).
2. هه‌بونی مافی داد په‌روه‌رایه‌تی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ خه‌ڵكی شاری كه‌ركوك – بۆ ئه‌وانه‌ی كه ڕاگوێز كراون به هۆی سیاسه‌تی عیراقی به‌عس بۆ پاكسازی كردنی كه‌مایه‌تیه‌كان.
3. به‌ڕێوه بردن و هێنانه كایه‌وه‌ی ئامار‌و سه‌رژمێری كردن به مه‌بستی بوناید نانی خواسته دیمۆگرافیه‌كانی خه‌ڵكی عیراق.
له بواری په‌ره‌پێدانی ئابوریه‌وه:
كوردانی عیراق به په‌ڕۆشن له پێسخستنی په‌یوه‌ندیه كانی كارسازی و ژێرخانی ئابوری له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی ئوسترالی، وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و بابه‌ته سه‌ربگرێت پێشنیارێك كرا له لایه‌ن نوێنه‌رانی كورد له ئوسترالیا وه كارمه‌ندانی فه‌رمی حكومه‌تی ئوسترالی له ساڵی 2001 دا كه ئوسترالیا هه‌ڵسێت به ناردنی شاندێك بۆ كوردستانی عیراق به مه‌بستی دامه‌زراندنی بناغه‌یه‌ك بۆ به‌رێوه بردنی پڕۆژه‌ی هاوبه‌ش. له ساڵی 2003 وه له كاتی سه‌ردانی جه‌لال تاله‌بانی بۆ ئوسترالیا پێشنیاری زیاتر به‌رده‌ست كرا گه‌ر بكرێت ئوسترالیا هه‌ڵسێت به كردنه‌وه‌ی ئۆفیسی (ئۆسترێید) ( Austrade) له كوردستانی عیراق.