حكومەت بازاڕسازی بۆ بەرهەمی جوتیاران لە وڵاتانی ئەوروپا دەكات
کابینەى نۆیەمى حکومەتى هەرێمى کوردستان، بە جدییەوە کار لەسەر دروستکردن و دۆزینەوەى بازاڕ بۆ بەرهەمەکانى کوردستان دەکات لە وڵاتان، بۆ ئەمەش سەرۆکوەزیرانی هەرێمی كوردستان بەردەوام لە کۆڕ و کۆبوونەوە و کۆڕبەند و دیدارە سیاسى و ئابوورییەکانى دونیا بەشدارە و گفتوگۆ لەوبارەیەوە دەکات و هەر ئەو هەوڵانە بوون، کە هەنار وەک یەکەم بەرهەم هەناردە بکرێت و دواتریش سێوى بەروارى و ترێ و هەنگوینى بەدوادا هات.
د. دلاوەر ئاژگەیی، بەرپرسى نوێنەرایەتى حکومەتى هەرێم لە یەکیەتى ئەوروپا، لە گفتوگۆیەکی لەگەڵ پێگەی فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەم بارەوە باسى لەوە کرد، کە بابه‌تی هه‌نارده‌كردنی به‌رهه‌می ناوخۆ كاری باشی له‌سه‌ر كراوه و سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كه سه‌ردانی بڕۆكسێلی كرد و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌لجیكا و هۆڵه‌ندا و به‌رپرسانی ههرێمەكان كۆ بووه‌وه، یه‌كێك له بابه‌ته گرنگه‌كان ئه‌وه‌بوو كه یارمه‌تیی هه‌رێمی كوردستان بده‌ن له‌باره‌ی به‌بازاڕكردنی به‌رهه‌مه ناوخۆییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له ئه‌وروپا.
سەرۆکی حکومەتى هەرێمى کوردستان، تەنیا لە ساڵى ٢٠٢٢ى زایینى، ٢١٧ دیدار و گفتوگۆ و سەردان و پێشوازى هەبووە لەگەڵ سەرۆک و وەزیر و کەسایەتییە سیاسى و ئابوورییەکانى وڵاتان، بەتایبەت یەکیەتى ئەوروپا، لە زۆرینەیان بەدەر لە باس و خواسى پرسە سیاسییەکان، بە جدییەوە باس لە فەراهەمکردنى بازاڕى جیهانى و وڵاتان بۆ بەرهەمەکانى جوتیارانى کوردستان کراوە.
بەرپرسى نوێنەرایەتى حکومەتى هەرێم لە یەکیەتى ئەوروپا، باسى لەوە کرد، کە “یەکیەتیی ئه‌وروپا بازاڕێكی گه‌وره و كێبڕکێیهكی زۆری تێدایه، ئه‌گه‌ر هه‌رێمی كوردستان بتوانێت ئه‌و ده‌رگایه بكاته‌وه سوودێكی زۆر به كه‌رتی كشتوكاڵ و داهاتی هه‌رێمی كوردستان ده‌گه‌یه‌نێت، و به‌رپرسانی یەکیەتیی ئه‌وروپا به خۆشحاڵییه‌وه ئه‌و بیرۆكه‌یان پێ باش بوو، چونكه ده‌یانه‌وێت زیاتر له‌و ڕێگه‌یەوە یارمه‌تی هەرێمی كوردستان بده‌ن، به‌ڵام ئه‌مه پێویستی به هه‌ندێک ڕێکار هه‌یه، كه ده‌بێت له ڕێگه‌ی یه‌كێك له وڵاتانی یەکیەتیی ئه‌وروپا بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی به‌رهه‌می ئێمه بگاته به‌لجیكا و هۆڵه‌ندا، دواتر ده‌توانرێت بۆ هه‌ر ٢٧ وڵاتی یەکیەتیی ئه‌وروپا هه‌نارده‌ی بكه‌ین”.
لە هەناردەکردنى بەهەرمى هەناردا، حکومەتى هەرێمى کوردستان ڕێککەوتنى لەگەڵ زنجیرە مارکێتە جیهانییەکان کرد بۆ ئەوەى ئەو بەرهەمەى جوتیاران بخاتە نێو بەرهەمە ئۆرگانیک و سروشتییەکانى خۆیەوە کە لە وڵاتان دەفرۆشرێن. دکتۆر دلاوەر، لەم بارەوە باسى لەوە کرد، کە ئەوان هەر وەک دۆزینەوەى کۆمپانیا و مارکێتێکى جیهانى بۆ بەبازاڕکردنى هەنار، کاریان لەسەر بەرهەمى دیکە کردووە تا رێك بكه‌ون بۆ ئه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانى کوردستان به سه‌ر بازاڕى وڵاتان دابه‌ش بكەن و “بڕیاره له مانگی حوزەيرانی ئەم ساڵدا شاندێك له به‌لجیكا بێن و له‌سه‌ر ئه‌وه دیراسه بكه‌ن و تاقیگه‌یه‌ك له هه‌رێمی كوردستان ده‌ستنیشان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ تاقیگه‌یه‌كی به‌لجیكا به هاوبه‌شی كار بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی به پێی ستانداردی ئه‌وروپی بڕوانامه به به‌رهه‌مه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بده‌ن و دواتر هه‌نارده‌ی بكه‌ین و پێشبینی ده‌كه‌ین له ماوه‌یه‌كی زوودا به‌رهه‌مه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له بازاڕەكانی ئه‌وروپا ببینین”.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری
19ـی ئاداری 2023