KRG AUSTRALIA

بە نزیكەی ملیارێك و ٥٠٠ ملیۆن دینار چەند پرۆژەیەك لە خەلیفان دەست پێ دەكاتەوە

بە-نزیكەی-ملیارێك-و-٥٠٠-ملیۆن-دینار-چەند-پرۆژەیەك-لە-خەلیفان-دەست-پێ-دەكاتەوە

بە نزیكەی ملیارێك و ٥٠٠ ملیۆن دینار چەند پرۆژەیەك لە خەلیفان دەست پێ دەكاتەوە

لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ خستنەگەڕ و بەردەوامی لە پرۆژەکاندا، لە سنووری ناحیەی خەلیفانی سەر بە ناوەندی ئیدارەی سۆران، بە گوژمەی ملیارێك و ٤٧٦ ملیۆن و ٨٨ هەزار دینار، بڕیاری دەستپێکردنەوە و تەواوکردنی چەند پرۆژەیەک درا.
پرۆژەکانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، لە سنووری شارەوانیی ناحیەی خەلیفان، بەشێکیان تەواو کراون و هەندێكیشیان كە پێک هاتوون لە دروستکردنی ڕێگەوبان، قیرتاوکردن، ئاو و ئاوەڕۆ و کۆنکرێت، بڕیاری دەستپێكردنەوە و تەواوكردنیان درا.
دروستکردنی شەقامەکانی گەڕەکی شەهیدان و ئامادەکردنی بۆ قیرتاوکردن، یەكێكە لەو پرۆژانە و ڕووبەرەكەی ٢٧ هەزار و ٥٠٠ مەتر دووجایە، لەگەڵ ئەوەشدا کۆنکرێتی چەند کۆڵانێک لە گەڕەکی ڕاپەرین و زارگەلی دەكرێت، كە ڕووبەرەكەی ٨ هەزار و ٧٠٠ مەتر دووجایە.
یەكێكیتر لەو پرۆژانە، دروستکرنی شەقامی یاریگە و ناوەندی وەرزش و لاوانە، لە گەڕەکی بناری کۆڕەک و ئامادەکردنییانە بۆ قیرتاوکردن، جگە لە ئامادەکاری بۆ کۆنکرێتی ڕووبەری ٢ هەزار مەتر دووجا، لە چەند گەڕەکێکی ناحیەكە.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری

error: Content is protected !!
Scroll to Top