ئەنجومەنی وەزیران پەیڕەوی سندووقی چاودێریی شیاندنی کەمئەندامان و کورتەباڵاکانی پەسەندكرد
لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ چوارشەممە، ٩ـی ئابی ٢٠٢٣، ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان بە کۆی دەنگی ئەندامانی ئامادەبووان، پەیڕەوی سندووقی چاودێریی شیاندنی کەمئەندامان و کورتەباڵاکان پەسەند کرا.
وەزارەتی کار و کاروبارى کۆمەڵایەتی، رایدەگەیێنێت: “ئەم بڕیارە یهكێكی دیکەیە له خزمهتگوزارییهكانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و دهستكهوتێكی مهزنه بۆ بهرژهوهندیی کەمئەندامان و کورتەباڵاکان”.
ئاریان ئەحمەد، گوتەبێژی وەزارەتی کار و کۆمەڵایەتی لەبارەی سندووقەکەوە بە فەرمانگەی میدیا و زانیاری گوت: “لەمەودوا هەر کۆمەک و هاوکارییەک بۆ کەمئەندامان و کورتەباڵاکان بێت، دەخرێتە ئەو سندووقە و لەلایەن وەزارەتەوە سەرپەرشتی دەکرێت”.
گوتەبێژەی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی دەشڵێت: “سندووقەکە هەژمارێکی بانکی دەبێت و هەر کەسێکیش بیەوێت هاوکاری کەمئەندام و کورتەباڵاکان بکات، دەتوانێت بۆ ئەو هەژمارە بانکییەی بنێرێت”.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری