عمار الحكیم دوای ماوەیەكی كورت لەگەیشتنی سەری خستە بن گوێی سەفیری عیراق دیار بوو باسی بوونی ئالای كوردستان و نەبوونی ئالای عیراقی لەگەل كردبوو .بە گووتەی سەفیر گوایە پێی گوتبوو كەوا ئەوانە واتە ئێمە ئەو ئالایەی عیراقمان پێ قەبوول نیە وە چاوەروان دەكەن ئالای عیراق بگوردرێت ئوكات دایدەنێن.
پاشان بەرێزیان گوتیان سلاو رێزی ئێمە بگەینە جەنابی سەرۆك بارزانی وە ئەگەر ئێمەش پێش ئێوە سەردانی بەرێیمان كرد ئەوا سلاوی ئێوەی پێ رادەگەیەنین.
وەك دیارە دیارە بەنیازن سەردانی سەرۆك بارزانی دەكەن
لەم دیدارەدا دكتور محمد السلامی نوینەری ئەنجومەنی بالای شۆرشی ئیسلامی لە ئوسترالیا و كاك فكری بارزانی لیپرسراوی پارتی دیموكراتی كوردستان لە ئوسترالیا وموفق مروگی سكرتیری سەفارەتی عیراق و دكتور احمد دزەیی یاریدەدەری زانكۆی
سەلاحەدین لەهەولیر ئامادە بوون.
ئەوی شایانی باس بی سەماحەتی سید عەمار الحكیم بە سەردانیكی تایبەتی هاتۆتە ئۆسترالیا .
ئیوارەی رۆژی 7.9.2005 ش لەسەر داوەتنامەی سەفارەی عیراق نووێنەرایەتی حكومەتی هەرێم لەو ئاهەنگی پیشوازیكردنەدا ئامادە بوو كە بالیۆزی عیراق لە ئوسترالیا بۆ سەماحەتی سید عمار الحكیمی ساز دابوو لە كانبیرای پایتەختی ئوسترالیا ، لە ئاهەنگەكەدا نووێنەرایەتی حكومەتی هەرێم چاوی بە كۆمەلی لە كاربەدەستانی ئوسترالی وبە تایبەتی مودعی گشتی ئوسترالیا فیلیب رادوك وئەندامانی بەشی عیراق لە وەزارەتی دەرەوەی ئوسترالیا كەوت ولە گەلیاندا دەربارەی باری سیاسی و ئابوری كوردستان و ئەو هەنگاوانەی كە حكومەتی هەریم دەینی بو دابین كردنی بنەماكانی ژیانی دیموكراتی خەلكی كوردستان وگوزەرانیان قسەی كرد وئەوانیش زۆر بەرز تاقیكردنەوەكەی كوردستانیان هەلسەنگاند.
ئەوی شایانی باس بی لەم ئاهەنگی پیشوازی كردنەدا بالیۆزەكانی میسرو سعودی و ئەردەن ولبنان وئیران وئیمارات وسوریاوكویت ئامادە بووبوون.