KRG AUSTRALIA

كارگەیەكی ناوخۆیی بەرهەمی جوتیاران هەناردەی دەرەوە دەكات

كارگەیەكی-ناوخۆیی-بەرهەمی-جوتیاران-هەناردەی-دەرەوە-دەكات

كارگەیەكی ناوخۆیی بەرهەمی جوتیاران هەناردەی دەرەوە دەكات

کابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بۆ پتەوكردنی ژێرخانی ئابووری و ڕەخساندنی هەلی كار و ساغ كردنەوەی بەرهەمی جوتیاران، گرنگیەكی تایبەتی بە كەرتی كشتوكاڵیی و وەبەرهێنان داوە، لە هەمان کاتدا كارئاسانییەکی تەواوی كردووە بۆ هەناردەكرنی بەرهەمە خۆماڵییەكان.
لە چوارچێوەیەدا، لە شارۆچكەی ئاكرێی سەر بە پارێزگای دهۆك، كارگەیەكی ناوخۆیی ماوەی ساڵێکە بەرهەمە خواردنە كوردییەكانی ئاكرێی وەکو (برنجی كوردی – سماق – تەحینی ئامێدی) هەناردەی درەوە دەكات.

بەرەوپێشووەچوونی بەرهەمهێنان
ئاراس حامد، خاوەنی كارگەیەكە و لە بارەی بەرهەم و چۆنیەتی بەرهەمهێنان و هەناردەكردنی بۆ بازاڕەكانی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و وڵاتانی ئەوروپا دەڵێت:”پێشتر برنجی كوردی بە ڕێگەیەكی كلاسیك بەرهەم دەهێنرا و دەخرایە بازاڕەكانەوە، هەرچەند زۆربەی لە دەستی جووتیارەكان دەمایە و ساغ نەدەكرایەوە، بەڵام لە ئێستادا پاڵپشتیەكی زۆری جوتیارانی كوردستان دەكەین بە تایبەت جوتیارانی دەڤەری ئاكرێ، كە ئێمە ڕێژەیەكی زۆر برنجی كوردیمان لە جووتیاران كڕیوەتەوە، تاوەكو ئێستا ئەم سێ بەرهەمەی ناوچەكەمان هەناردەی دەرەوە كردووە و بەردەوامیش دەبین لەسەر ئەو كارە بۆئەوەی زیاتر پەرە بە بەرهەمی خۆماڵی كوردستان بدەین”.

كارئاسانییەكان بۆ هەناردەی بەرهەمە خۆماڵییەکان
لە بارەی هەناردەكردنی بەرهەمەكان بۆ بازاڕی وڵاتانی ئەوروپی خاوەنی كارگەكە دەڵێت: “بەرنامەی هەناردەكردن بۆ دەرەوەی وڵات بە هاتنی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان بوو، ئەمەش ڕێخۆشكەر بوو بۆ بازرگانان تا ئەم بەرهەمانە هەناردەی دەرەوەی وڵات بكەن، جگە لەوەش لابردنی باجی گومرگ لەسەر ئەو بەرهەمە خۆماڵیانەی هەناردەی دەرەوەی وڵات دەكرێن، هۆكارێكی گرنگە بۆ گەشەسەندن و فراوان كردنی كاری وەبەرهێنان و هەناردەكردن بۆ دەرەوەی وڵات”.

ئەم كارگەیە جگە لەوەی پاڵپشتییەكی گەورەیە بۆ جووتیارانی دەڤەرەكە و بەرهەمی ناوچەكە دەخاتە بازاڕەكان لە ناوخۆدا، بە پاڵپشتی حكومەتی هەرێمی كوردستان پەیوەندییەكی باشی لەگەڵ وڵاتانی دەرەوە دروست كردووە، لە ئێستادا بەرهەمەكانی لە وڵاتانی (سوید، بەریتانیا، ئەڵمانیا و فەرەنسا) بەردەستە.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری
٢٨ـی ئاداری ٢٠٢٣

error: Content is protected !!
Scroll to Top