KRG AUSTRALIA

لە ڕێگەی سیستەمی سکاڵای هاووڵاتییان تا ئێستا 1155 هاووڵاتیی سکاڵایان تۆمار کردووە و چارەسەر کراون

لە-ڕێگەی-سیستەمی-سکاڵای-هاووڵاتییان-تا-ئێستا-1155-هاووڵاتیی-سکاڵایان-تۆمار-کردووە-و-چارەسەر-کراون

لە ڕێگەی سیستەمی سکاڵای هاووڵاتییان تا ئێستا 1155 هاووڵاتیی سکاڵایان تۆمار کردووە و چارەسەر کراون

سیستەمی سکاڵای هاووڵاتییان، لە 3ی ئابی 2023 کەوتە کار؛ هاووڵاتییان دەتوانن لە ڕێگەی پێگەی CCS.DIGITAL.GOV.KRD سکاڵاکانیان بگەیەنن و بەدواداچوون بۆ سکاڵاکانیان دەکرێت.

مەهدی ئاژگەیی، بەڕێوەبەری کاروباری سکاڵای هاووڵاتییان لە سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران، بە فەرمانگەی میدیا و زانیاریی گوت: “هەموو هاووڵاتییەك دەتوانێت لە ڕێگەی سیستەمی سکاڵای هاووڵاتییان، سکاڵاکانیان پێشکەش بکەن و پاشان لایەنی پەیوەندیدار بە پێی یاسا بڕیاری لەسەر دەدات”.

سیستەمەکە ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتەکان بەیەکەوە دەبەستێتەوە و بە هەماهەنگی کێشەکانی خەڵک چارەسەر دەکرێت.

تا ئێستا هەزار و 155 سکاڵا لەم سیستەمە لە لایەن هاووڵاتییانەوە تۆمار کراون و زۆربەیان چارەسەر کراون.

کابینەی نۆیەم کاری لەسەر بەهێزکردنی متمانەی خەڵک و حکومەت کردووە و یەکێک لە هەنگاوەکانیشی، دانانی سیستەمی سکاڵای هاووڵاتییان بووە.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری

error: Content is protected !!
Scroll to Top