سەرۆکی حکومەت بەشداری یادی لە دایکبوونی شای شانشینی یەکگرتوو دەکات
ئەمڕۆ پێنجشەممە 11/7، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەشداری لە ئاهەنگی یادی لەدایکبوونی شا چارڵزی سێیەم، پاشای شانشینی یەکگرتوو کرد، کە لەلایەن کونسوڵخانەی گشتیی بەریتانیا لە هەولێر ڕێکخرا بوو.
سەرۆکی حکومەت بەم بۆنەیەوە، پیرۆزبایی لە ستیڤن هیچن، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق و ئەندرو بیزلی، کونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان کرد.