KRG AUSTRALIA

سه‌رۆكی حکومەت سەرپەرشتیی واژۆکردنی ڕێککەوتنێکی بازرگانی لە نێوان به‌ريتانيا و هەرێمی کوردستان دەکات

سه‌رۆكی-حکومەت-سەرپەرشتیی-واژۆکردنی-ڕێککەوتنێکی-بازرگانی-لە-نێوان-به‌ريتانيا-و-هەرێمی-کوردستان-دەکات

سه‌رۆكی حکومەت سەرپەرشتیی واژۆکردنی ڕێککەوتنێکی بازرگانی لە نێوان به‌ريتانيا و هەرێمی کوردستان دەکات

ئه‌مڕۆ سێشەممە 9/3، مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ شاندێکی بەریتانی کرد، بە سەرۆکایەتيی ئۆلیڤەر کریستیان، کۆمسیاری شای بەریتانیا بۆ کاروباری بازرگانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و پاکستان.
لە دیدارەکەدا کە ئەندرو بیزلی، كونسوڵى گشتيى ‌شانشینی یەکگرتوو له‌ هه‌رێمى كوردستان ئامادەبوو، گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی بەریتانیا و هەرێمی کوردستان کرا. بەتایبەتی لە بوارەکانی بازرگانی و وەبەرهێناندا.
سەرۆکی حکومەت سوپاسی پشتیوانی و هاریکاريی بەردەوامی شانشینی یەکگرتووی کرد، بۆ هەرێمی کوردستان و خواستی پێشخستنی زیاتری پەیوەندیی دوولایەنەشی لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا دووپات کردەوە.
کۆمسیاری شای بەریتانیا بۆ کاروباری بازرگانی، ئاماژەی بە پێگەی گرنگی هەرێمی کوردستان کرد، کە دەرفەتی زۆر بۆ بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا هەیە.

پاشان بە چاودێری و سەرپەرشتيی سەرۆکی حکومەت، ڕێککەوتنێک لە نێوان هەرێمی کوردستان و بەریتانیا واژۆ کرا، لە بواری پەرەپێدانی بازرگانی و دەستنيشانکردنی ئەو بوارانەی کە لە پێشينەن بۆ کارلەسەرکردن و پێشخستن و گەشەپێدانیان، وەک کشتوکاڵ و تەندروستی و پێشخستنی توانا مرۆییەکان و تەکنەلۆجیا.

error: Content is protected !!
Scroll to Top