KRG AUSTRALIA

له‌ ماوه‌ى چوار ساڵدا بەهۆی نەبوونی مەرجە ژینگەییه‌كان 6 هەزار و 754 پرۆژە ڕووبەڕووی یاسا كراونەتەوە

له‌-ماوه‌ى-چوار-ساڵدا-بەهۆی-نەبوونی-مەرجە-ژینگەییه‌كان-6-هەزار-و-754-پرۆژە-ڕووبەڕووی-یاسا-كراونەتەوە

له‌ ماوه‌ى چوار ساڵدا بەهۆی نەبوونی مەرجە ژینگەییه‌كان 6 هەزار و 754 پرۆژە ڕووبەڕووی یاسا كراونەتەوە

بەپێی ئامارى ده‌سته‌ى پاراستن و چاككردنى ژينگه‌، لە ماوەی چوار ساڵی كابینەی نۆیەمدا، بەهۆی نەبوونی مەرجە ژینگەییەكان، ٦ هەزار و ٧٥٤ پرۆژە ڕووبەڕووی یاسا كراونەتەوە و پێدانی مۆڵەتیش بە ٨٣ پرۆژە ڕەت كراونەتەوە.
‌لە چوار ساڵی ڕابردوودا، ٩ هه‌زار و ٣٠٢ پرۆژه لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان كە مەرجە ژینگەییەكانیان تێدا بووە، مۆڵەتیان بەم شێوەیە پێ دراوە: ٣٢٢٥ پرۆژه‌ له‌ پارێزگای هه‌ولێر، ٢٧٧٠ پرۆژه له‌ پارێزگای سلێمانى، ‌ ٢٠٣٩ پرۆژه‌ له‌ پارێزگای دهۆك، ‌ ٢٣ پرۆژه‌ له‌ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌، ٨٣٨ پرۆژه‌ له‌ ئیدارەی سەربەخۆی گه‌رميان و ٤٠٧ پرۆژه له‌ ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین.
هاوكات به‌ هۆى نه‌بوونى مه‌رجى ته‌واو و گونجاو له‌گه‌ڵ ياسا و ڕێنماييه‌كانى تايبه‌ت به‌ ژينگه، پێدانی مۆڵەت بە ٨٣ پرۆژە ڕەت كراونەتەوە؛ ئەمەش له‌ بە‌ره‌نجامى چاودێرى و به‌دواداچوون و پشكنين بۆ پرۆژه‌كان، به‌ مه‌به‌ستى جێبه‌جێكردنى ڕێنماييه‌ ژينگه‌ييه‌كان بووە.
هەر لەم چوارچێوەیەدا، له‌ كۆى ١٥ هه‌زار و ٧٧٢ پڕۆژه‌ی پشكنراو، شه‌ش هه‌زار و ٧٥٤ پرۆژە،‌ به‌ هۆى كه‌مته‌رخه‌مى له‌ جێبه‌جێكردنى ڕێنماييه‌ ژینگەییەكان، ڕووبه‌رووى ياسا كراونه‌ته‌وه‌.
دەستەی پاراستن و چاككردنی ژینگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بەردەوام چاودێریی دۆخی ژینگە و پاراستنی دەكات، كە لایەنێكی ئەم ئەركە پەیوەستە بە چاودێریی پرۆژە پیشەسازی و وەبەرهێنییەكان، بۆ جێبەجێكردنی باشتری ئەم پرۆسەیەش، لەم چوار ساڵەدا، ١٦٣ ده‌رچووى بەشی ژينگه،‌ وه‌كوو چاودێر بەسەر پرۆژه‌كانى كه‌رتى تايبه‌تەوە دامه‌زراون و بە ئەركی خۆیان هەڵدەستن.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری

error: Content is protected !!
Scroll to Top