KRG AUSTRALIA

سەرۆکی حکومەت لەگەڵ پارێزگار و قائیمقامەکانی پارێزگای سلێمانی کۆبووەوە

سەرۆکی-حکومەت-لەگەڵ-پارێزگار-و-قائیمقامەکانی-پارێزگای-سلێمانی-کۆبووەوە

سەرۆکی حکومەت لەگەڵ پارێزگار و قائیمقامەکانی پارێزگای سلێمانی کۆبووەوە

ئەمڕۆ یەکشەممە 6/30 کاتژمێر 11:00 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە شاری سلێمانی ، سەردانی باڵاخانەی پارێزگای سلێمانی کرد و لەلایەن هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی پێشوازی لێکرا.

لە کۆبوونەوەیەکدا کە ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ و جێگرەکانی پارێزگا و قائیمقامەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی ئامادەی بوون،
پارێزگاری سلێمانی، وێڕای بەخێرهێنانی سەرۆکی حکومەت ، ڕاپۆرتێکی لەبارەی کار و چالاکیی و پڕۆژە و کێشە و گرفتەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی خستەڕوو.
سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بەوە دا کە ئەرکی حکومەتی هەرێمی کوردستانە بێ جیاوازی خزمەتی هەموو هاووڵاتییان و شارو ناوچەکانی هەرێم بکات.
سەرۆکی حکومەت دووپاتیکردەوە کە هەرچی لە تواناماندا بێت دەیکەین بۆ خزمەتکردنی زیاتری خەڵکی خۆشەویستی سلێمانی و باشترکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان لەم پارێزگایە .
سەرۆکی حکومەت هەروەها سوپاسی کەرتی تایبەتی کرد کە هاوکار و یارمەتیدەر و پشتیوانیی کارنامەی حکومەت بوون لە بواری بنیاتنانی ژێرخانێکی ئابووری بەهێز لە هەرێمی کوردستان.

error: Content is protected !!
Scroll to Top