50 هەزار مووچەخۆر لە ڕێگەی”هەژماری من”ەوە مووچەی مانگی 5 وەردەگرن
پرۆژەی “هەژماری من” لە فراوانبوون بەردەوامە و بۆ مانگی ئایار، 50 هەزار مووچەخۆر لە شاری هەولێر، لە ڕێگەی پرۆژەكەوە مووچە وەردەگرن.
دوای ئەوەی مووچە دەچێتە سەر هەژماری مووچەخۆران، لە ڕێگەی كورتەنامەیەكەوە ئاگادار دەكرێنەوە كە دەتوانن بچن مووچەكانیان لە ئامێرەكانی پارەدەر (ATM) ڕاكێشن، كە بۆ ئەم مەبەستە لە شاری هەولێر 32 ئامێر لە شوێنە گشتییەكان بۆ پارەڕاكێشان چەسپێنراون.
لەو ژمارەی فەرمانبەران كە مووچەكانیان لە ڕێگەی هەژماری منەوە وەردەگرن، سەرجەم وەزارەتەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە، بۆ مانگەكانی داهاتووش پرۆسەكە فراوانتر دەبێت.
بۆ زانینی زیاتر لەبارەی چۆنییەتیی ڕاكێشانی پارە لە ئامێرەكانی هەژماری بانكیی مووچەخۆران، سەیری ئەم ڤیدیۆیە بكەن (كرته بكه)، هەروەها بۆ هەر پرسیارێك دەتوانن پەیوەندی بە ژمارە 1991ـهوه بكهن.