KRG AUSTRALIA

داتای هەناردەکردن، فرۆشتن و داهاتی نەوتی هەرێمی کوردستان لە چارەگی یەکەمی 2023

داتای-هەناردەکردن،-فرۆشتن-و-داهاتی-نەوتی-هەرێمی-کوردستان-لە-چارەگی-یەکەمی-2023

داتای هەناردەکردن، فرۆشتن و داهاتی نەوتی هەرێمی کوردستان لە چارەگی یەکەمی 2023

كۆمپانیای دیلۆیت، ئاماری بەرهەمهێنان، هەناردەکردن، خەرجی و فرۆشتنی نەوتی هەرێمی کوردستانی بۆ چارەگی یەكەمی ئەمساڵ (2023) بڵاو کردەوە.

بە پێی ڕاپۆرتەكەی كۆمپانیای دیلۆیت، کۆی بەرهەمی نەوت 36 ملیۆن و 723 هەزار و 475 بەرمیل نەوت بووە، بڕی هەناردەكردن 32 ملیۆن و 307 هەزار و 382 بەرمیل و بڕی تەرخانکراویش بۆ پاڵاوگە 4 ملیۆن و 39 هەزار و 232 بەرمیل بووە، هەروەها بڕی فرۆشی ناوخۆ  376 هەزار و 861 بەرمیلە.

لە ڕاپۆرتەكەدا ئەوەش خراوەتە ڕوو، كە داهاتی گشتیی نەوت لە هەرێمی كوردستان 2 ملیار و 199 ملیۆن و 684 هەزار و 396 دۆلار بووە، لە كاتێكدا تێکڕای نرخی بەرمیلێك نەوت 67.639 دۆلار بووە، لەم ڕێژەیەش داهاتی نەوتی ناوخۆ  22 ملیۆن و 98 هەزار و 456 دۆلار و تێکڕای نرخی بەرمیلێكیش 58.638 دۆلار بووە.

ڕاپۆرتەكەی كۆمپانیای دیلۆیت ئەوەشی خستووەتە ڕوو، خەرجیی پڕۆسەی نەوت لە چارەگی یەكەمی ئەمساڵدا، ملیارێك و 253 ملیۆن و 187 هەزار و 254 دۆلار بووە و لەم ڕێژەیەش داهاتی ماوە بۆ حکومەت كە بۆ مووچەی مووچەخۆران تەرخان كراوە، بریتی بووە لە 946 ملیۆن و 497 هەزار و 142 دۆلار.

ڕاپۆرتەكانی کۆمپانیای جیهانیی دیلۆیت، لە چوارچێوەی پڕۆسەی وردبینیی کەرتی نەوت و گاز لە هەرێمی کوردستان و وەک بەشێک لە دەستپێشخەریی تایبەت بە شەفافیەت لە بەرنامەی کاری حکومەتی هەرێمی کوردستان، هەر چوار مانگ جارێك ڕاپۆرتی پشتڕاستکراوەی تایبەت بە داتا و زانیاریی نوێ لەبارەی (هەناردەكردن، بەكاربردن، خەرجی و داهاتەكانی نەوت) بڵاو دەكاتەوە.

 

فەرمانگەی میدیا و زانیاری

error: Content is protected !!
Scroll to Top