KRG AUSTRALIA

15 هەزار و 432 زەویی کارت لە شاری هەولێر تاپۆ دەكرێن

15-هەزار-و-432-زەویی-کارت-لە-شاری-هەولێر-تاپۆ-دەكرێن

15 هەزار و 432 زەویی کارت لە شاری هەولێر تاپۆ دەكرێن

ئەمڕۆ چوارشەممە (14 ی ئابی 2024)، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: “لە ڕێگەی بەڕێوەبەرایەتیی یەکەی گۆڕینی کارت بۆ سەنەد، 15 هەزار و 432 کارتی دیکە وێنەی تۆماریان بۆ دەردەکرێت؛ پێشتریش 55 هەزار و 695 پارچە زەوی وێنەی تۆماریان بۆ دەرکراوە، واتە تا ئێستا 71 هەزار 127 کارت لە کۆی ئەو 96 هەزار کارتە وێنەی تۆماریان بۆ دەرکراوە؛ تەنیا 25 هەزار کارت دەمێنێتەوە، کە بەزووترین کات کار بۆ جێبەجێکردنیان دەکرێت”.
ئەو ناوچە و گەڕەكانەی وێنەی تۆماریان بۆ دەردەكرێت، بریتین لە کەرتی گوڵان لە سنووری بنەسڵاوە، کەرتی 105 پیرداود لە سنووری سەرۆکایەتیی شارەوانیی شەمامک، گەڕەکی دیلان، ڕاستی، کۆمەڵگەی ژین لە سنووری شارەوانیی بەحرکە، باغەمرە شەهاب، بەشی 15 گردەڕەشە ئەسعەد، کارتەکانی کەرتی 95 ی کەسنەزان، کارتەکانی گەڕەکی پێشمەرگە لە سنووری بەحرکە، هەروەها کارتەکانی گەڕەکی کۆمەڵگەی ئیداری لە سنووری شارەوانیی خەبات؛ لەگەڵ ئەو کارتانەی لە ماوەی دوو بۆ سێ هەفتەی دیکە وێنەی تۆماریان ئامادە دەبێت، وەكوو کەرتی 42ـی کانی قرژاڵە، گەڕەکی ژینی دارەتوو.
دوایین ئەو زەوییانەی لە کارتەوە کراون بە سەنەد، ئەمانە بوون :
4 هەزار و 332 کارت لە گوندی کۆری
هەزار و 800 کارت لە گەڕەسۆری نوێ لە ناو نەخشەی کەرتی باغەمرەی شەهاب
هەزار و 100 کارت لە گەڕەکی قەڵاتی نوێ لە سنووری بنەسڵاوە
600 کارت لە قەرەچناگە لەناو نەخشەی کەرتی باغەمرەی شەهاب
590 کارت لە عەرەبکەندی
220 کارت لە کەرتی 92 ی شاوێس

فەرمانگەی میدیا و زانیاری

error: Content is protected !!
Scroll to Top