120 هەزار مووچەخۆر مووچەی مانگی تەمووز لە ڕێگەی “هەژماری من” ـەوە وەردەگرن
١٢٠ هەزار مووچەخۆر، لە ڕێگەی “هەژماری من”، مووچەی مانگی تەمووز وەردەگرن، کە ١٠٣ هەزاریان مووچەخۆری مەدەنی و ١٧ هەزاریان پێشمەرگەن.
ئەمە لە کاتێکدایە، ١٩٣ ئامێری پارەدەر (ATM) لە ٦٣ شوێنی جیاوازی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان و شارەکانی هەرێمی کوردستان جێگیر کراون و مووچەخۆران دەتوانن بەکاریان بهێنن.
مووچەی مانگی تەمووزی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، کاتژمێر ١٠ ی سەرلەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە (٣ ی ئەیلوولی ٢٠٢٤)، دەچێتە سەر هەژماری مووچەخۆران و لە ڕێگەی کورتەنامەوە ئاگەدار دەکرێنەوە بچن مووچەکانیان ڕاکێشن.
“هەژماری من” پرۆژەیەکی مۆدێرن و پێشکەوتووی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستانە، کە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بە بانکی و دیجیتاڵی دەکات و مامەڵە داراییەکان ئاسان و پێش دەخات.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری