KRG AUSTRALIA

گەشەپێدانی ڕێگەی گوندەکان لادێکانی بووژاندووەتەوە

گەشەپێدانی-ڕێگەی-گوندەکان-لادێکانی-بووژاندووەتەوە

گەشەپێدانی ڕێگەی گوندەکان لادێکانی بووژاندووەتەوە

پشتیوانیی جوتیاران و گوندنشینان، بەشێکە لە ستراتیجیی کارەکانی کابینەی نۆیەم، بۆ ئەو مەبەستەش حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە ڕێگەی دروستکردنی ڕێگە بۆ گوندەکان؛ جگە لەوەی ئاسانکاری بۆ ژیانی ڕۆژانەی گوندنشینان دەکات، هاوکات ئاسانکاریی زۆریشی بۆ جوتیاران کردووە، بۆ ئەوەی بەرهەمەکانیان ببەن بۆ بازاڕەکان.

بەشێك لە دانیشتووان و جوتیارانی گوندەکان، سوپاسی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەن و دەڵێن: “لە سەردەمی ڕژێمی بەعسەوە، خزمەتگوزاریی پێویست بە گوندەکان نەگەیشتبوو، بەڵام ئێستا بەهۆی نۆژەنکردنەوە و قیڕتاوکردنی شەقامەکان، دەتوانین با ئاسانی هاتوچۆ بکەین، بەرهەمەکانمان لە ڕەز و باخەکانەوە بۆ بازاڕەکان بگوازینەوە”.

کابینەی نۆیەم، بۆ پێشخستنی ژێرخانی هەرێمی کوردستان و پێکەوەبەستنەوەی هەموو شار و شارۆچکەکان؛ چەندین ڕێگە و پردی نوێی دروست کردووە، چەندانی دیکەش لە قۆناغی جێبەجێکردندان.

تەنیا لە ماوەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، 585 پرۆژەی ڕێگەوبان جێبەجێ کراون کە 75ـیان پرۆژەی ستراتیجی و گرنگن؛ هەروەها 291 پرۆژەی دیکەش لە ژێر پرۆسەی جێبەجێکردندان.

لە کۆی ئەو 585 پرۆژەی ڕێگاوبان کە کارەکانیان کۆتایی هاتووە، توانراوە هەزار و 363 کیلۆمەتر ڕێگەی تازە، بە بڕی زیاتر لە 930 ملیار دینار دروست بکرێت و زیاتر لە 11 ملیۆن مەتر چوارگۆشە قیر لەو پرۆژانە بەکار هێنراوە.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری

error: Content is protected !!
Scroll to Top