KRG AUSTRALIA

گرتنەبەری ڕێوشوێنی داخستنی پاڵاوگە نایاساییەكان و لێپرسینەوەیان بەردەوامە

گرتنەبەری-ڕێوشوێنی-داخستنی-پاڵاوگە-نایاساییەكان-و-لێپرسینەوەیان-بەردەوامە

گرتنەبەری ڕێوشوێنی داخستنی پاڵاوگە نایاساییەكان و لێپرسینەوەیان بەردەوامە

هێمن قادر، جێگری پارێزگاری هەولێر، بە فەرمانگەی میدیا و زانیاریی ڕاگەیاند: “پرۆسەی لێپرسینەوە و پشكنین و داخستنی پاڵاوگە نایاساییەكان بەردەوامە و كۆتایی نەهاتووە، ئێستا لە ڕێگەی گوێڕ ڕێوشوێنی توند بەرانبەر پاڵاوگە نایاساییەكان گیراوەتە بەر”.
گوتیشی: “پرۆسەكە تاكوو كۆتایی بەردەوام دەبێت؛ دوابەدوای كۆتاییهاتنی پرۆسەكەش، بە زانیاریی ورد و ڕاپۆرتی تایبەت، تەواوی زانیارییەكان بۆ ڕای گشتی و میدیاكان دەخەینە ڕوو”.
ڕۆژی 4 ی ئابی 2024، بە بڕیاری پارێزگای هەولێر، بۆ پاراستنی ژینگەی پارێزگاكە، بڕیار درا پاڵاوگە نایاساییەكان دابخرێن و پاڵاوگە یاساییەكانیش، مەرجی ژینگەیی لە خۆیاندا بێننە دی؛ ڕۆژێك دوای ئەو بڕیارە، 25 پاڵاوگەی نایاسایی لە سنووری پارێزگای هەولێر داخران و پرۆسەكەش بەردەوامە.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری

error: Content is protected !!
Scroll to Top