KRG AUSTRALIA

کابینەی نۆیەم بەنداوی شەوگێڕی تەواو کرد کە توانای گلدانەوەی 2 ملیۆن مەترسێجا ئاوی هەیە

کابینەی-نۆیەم-بەنداوی-شەوگێڕی-تەواو-کرد-کە-توانای-گلدانەوەی-2-ملیۆن-مەترسێجا-ئاوی-هەیە

کابینەی نۆیەم بەنداوی شەوگێڕی تەواو کرد کە توانای گلدانەوەی 2 ملیۆن مەترسێجا ئاوی هەیە

بەرزیی بەنداوەكە 30 مەترە، توانای گلدانەوەی 2 ملیۆن مەترسێجا ئاوی هەیە؛ ئێستا 1.5 ملیۆن مەترسێجا ئاوی تێدا گل دراوەتەوە.

بەنداوی شەوگێڕ، لەسەر ڕووبەری 230 هەزار مەتردووجا دروست کراوە، بە مەستی ئاژەڵداری، پاراستنی ئاوی ژێرزەوی و ئاودێری كەڵكی لێ وەردەگیرێت.

ئەو بەنداوانەی لە ماوەی كابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان تەواو كراون، دەتوانن زیاتر لە 150 ملیۆن مەترسێجا ئاو گل بدەنەوە.

بەنداوەكان ڕۆڵی گرنگیان لە پاراستنی ئاوی ژێرزەوی، بووژاندنەوەی كەرتی گەشتیاری، پشتیوانیی جوتیاران بۆ كاری كشتوكاڵی، هاوكاریكردنی ئاژەڵداران، ئاوەدانكردنەوەی گوندەكان و دابینكردنی ئاوی پاك هەیە.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری

error: Content is protected !!
Scroll to Top