ڕێنماییەکانی چۆنیەتیی خۆپاراستن لە پلە بەرزەکانی گەرما
![](https://usercontent.one/wp/www.krgaustralia.net/wp-content/uploads/2023/08/localimages/twgsfdshs.jpg?media=1678916050?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133313987470000000)
پلەکانی گەرما لە مانگی تەممووز و ئابدا لە هەرێمی کوردستان زۆر بەرز دەبنەوە و لە چەند ناوچەیەکدا دەگاتە نزیکی ٤٧-٥٠ پلەى سیلیزی. ئەو کاریگەرییەش لەوانەیە بێزاری و گێژبوون و هەندێک جاریش ڕشانەوە و ئازاری گەدە و بێهۆشبوونی لێ بکەوێتەوە.
بە پێی ڕێنماییە پزیشکییەکان، پێویستە هاووڵاتییان بەم چەند خاڵە خۆیان لە کاریگەرییە خراپەکانی گەرما بپارێزن:
1- بەرنەکەوتنی ڕاستەوخۆی تیشکی خۆر لە کاتژمێر 10ى بەیانییەوە تا 4 ى پاش نیوەڕۆ.
2- زۆر خواردنەوەى ئاو و شلەمەنییەکان.
3- دوورکەوتنەوە لە خواردنەوەى کهول و کافایین و خواردنەوە گازییەکان کە لەش وشک دەکەنەوە.
4- لەبەرکردنی جلوبەرگی فراوان و تەنک بۆ هەواگۆڕکێی زیاتر.
5- زۆر نەمانەوە لە شوێنی داخراو و گەرم، وەکوو ئۆتۆمبێل، بە تایبەت بۆ منداڵان.
6- خواردنی جۆراوجۆر و دەوڵەمەند بە سەوزە و میوەکان و ئاسانهەرسەکان.
7- زیادەڕەوینەکردن لە خواردنی پاقلەمەنییەکان کە بۆ هەرس قورسن.
8- سوودوەرگرتن لە دژەخۆر و ماددە شێدارکەرەوەکان لە کاتی چوونەدەرەوەدا.
9- زۆر خۆماندوونەکردن بە تایبەتی لەبەر گەرما و وەرزشکردنی سووک.