KRG AUSTRALIA

پلاتفۆرمێکی دیجیتاڵی بۆ ئاسانکاریی کاروباری هاووڵاتییان ڕاگەیەندرا

پلاتفۆرمێکی-دیجیتاڵی-بۆ-ئاسانکاریی-کاروباری-هاووڵاتییان-ڕاگەیەندرا

پلاتفۆرمێکی دیجیتاڵی بۆ ئاسانکاریی کاروباری هاووڵاتییان ڕاگەیەندرا

بە هەوڵی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێم لە بەغدا، زۆربەی دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان و بەشێک لە دامەزراوەکانی فیدراڵی، لە ڕێگەی پلاتفۆرمێکی دیجیتاڵییەوە بە نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا بەستراونەتەوە، ئەمەش بۆ ئاڵوگۆڕی مامەڵەی هاووڵاتییان و ڕاییکردنی کارەکانیانە.

ئەم هەنگاوە بۆ بەستنەوەی سەرجەم دامودەزگاکانی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمە، بۆ ئاسانکاریی مامەڵەی هاووڵاتییان و کەمکردنەوەی خەرجیی هاووڵاتییان؛
ئەوەش خراوەتە ڕوو، هاووڵاتییان دەتوانن لە ڕێی ژمارەتەلەفۆنی 5599، پەیوەندی بکەن و ئەنجامی نووسراوەکانیان وەرگرنەوە.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری

error: Content is protected !!
Scroll to Top