KRG AUSTRALIA

نەخشەسازیی نوێ بۆ بینای قوتابخانەکانی هەرێمی کوردستان دەکرێت

نەخشەسازیی-نوێ-بۆ-بینای-قوتابخانەکانی-هەرێمی-کوردستان-دەکرێت

نەخشەسازیی نوێ بۆ بینای قوتابخانەکانی هەرێمی کوردستان دەکرێت

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: “نەخشەسازیی نوێ بۆ بینای قوتابخانە و ناوەندەکانی خوێندن دەکرێت”.

ئەمڕۆ یەکشەممە (١ ی ئەیلوولی ٢٠٢٤)، ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: “بە نەخشەی بیناسازیی ناوەندەکانی خوێندندا دەچینەوە و ئەوەش قوتابخانە ١٢ و ١٨ پۆلییەکان دەگرێتەوە”.

وەزیری پەروەردە گوتیشی: “لەمەودوا هەموو ئەو ناوەندانەی خوێندن، بە دیزانێکی نوێ دروست دەکرێن، کە سێتێکی تەواوی بیناسازی ئامادە کراوە و بە وردی لێی کۆڵراوەتەوە و لایەنە جیاوازەکانی لەبەرچاو گیراوە. هاوکات هەر وەبەرهێن و لایەنێکی کەرتی تایبەت دەتوانن سوود لەو نەخشەسازییە ببینن کە ئامادەمان کردووە”.

ئالان حەمەسەعید ئاماژەی بەوە دا، “وەزارەتی پەروەردە هەنگاوی گرنگی لە کەرتی پەروەردە ناوە، وەکوو دامەزراندنی ٢٨ هەزار مامۆستای وانەبێژ، ٥ هەزار و ٨٨ مامۆستا لە گرێبەستەوە کراونەتە هەمیشەیی؛ هەروەها لەم کابینەیەدا وەرچەرخانێکی گرنگ لە بواری بەدیجیتاڵیکردنی کەرتی پەروەردە کراوە؛ ئەمە کارگێڕیی پەروەردەشی گرتووەتەوە، جگە لە بەرنامەی خوێندن و بڕوانامەکان”.

حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سەردەمی کابینەی نۆیەمدا، گرنگی داوە بە ڕاهێنانی مامۆستایان، هەڵسەنگاندنی مامۆستا و بەڕێوەبەران، گرنگیدان بە منداڵانی خاوەنپێداویستیی تایبەت، خوێندنی ٦٠ هەزار قوتابیی پەنابەر، هاوکات ڕێژەی نەخوێندەواری ٨٪ کەم کردووەتەوە.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری

error: Content is protected !!
Scroll to Top