KRG AUSTRALIA

مەسرور بارزانی ڕەزامەندیی لەسەر بەهەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست دا

مەسرور-بارزانی-ڕەزامەندیی-لەسەر-بەهەمیشەییکردنی-فەرمانبەرانی-گرێبەست-دا

مەسرور بارزانی ڕەزامەندیی لەسەر بەهەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست دا

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕەزامەندیی لەسەر بەهەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست دەربڕی.

دامەزراندنەکە لەسەر میلاکی هەمیشەیی وەزارەت و فەرمانگەکان بە گوێرەی هەمان ئەو مەرج و پێداویستیییانە دەبێت کە لە حکومەتی فیدڕاڵییدا پەیوەست بەم پرسە جيبەجێ دەکرێت.

بڕیار لەوەش دراوە، لە کاتی بەهەمیشەییکردنی فەرمانبەری گرێبەست ئەو بڕوانامەیەی بۆ هەژمار دەکرێت کە لە ڕێکەوتی دەستبەکاربوونی وەک فەرمانبەری گرێبەست بە کردەیی هەیبووە.

کابینەی نۆیەم، لە تەمەنی خۆیدا، سەرباری ئاڵەنگاری و دۆخە سەختەکانی بەردەمی، بڕیاری گرنگی لە بەرژەوەندیی فەرمانبەران داوە و بەرژەوەندیی گشتیی لەبەرچاو گرتووە.

error: Content is protected !!
Scroll to Top