له 24 كاتژمێری ڕابردوودا 104 ملیم باران له سلێمانی باریوه
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانیی هه‌رێمی كوردستان، پێشبینییه‌كانی كه‌شوهه‌وای بۆ 48 كاتژمێری داهاتوو بڵاو كرده‌وه و به گوێره‌ی پێشبینییه‌كانیش، ئاسمان لە زۆربەی ناوچەکان هەور دەبێت، لەگەڵ ئەگەری دابارینی نمەباران لە زۆربەی ناوچە شاخاوییەکاندا. هه‌روه‌ها بەفرێکی کەم لە ناوچە شاخاویە سنوورییەکانی باکووری ڕۆژهه‌ڵاتی هەرێمی كوردستان و پێشبینیی نمەبارانی کەم بۆ شارەکانی هەولێر و دهۆک دەکرێت.
له‌باره‌ی ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی هەرێمی كوردستان و پارێزگای سلێمانی و دەوروبەری، کاریگەریی دابارین بە شێوەی لێزمەباران و بروسکە بەردەوامی دەبێت، تاکوو کاتەکانی ئێوارە کە پێشبینی دەکرێت ڕێژەیەکی زۆر باران لەم ناوچەیە ببارێت. لە کاتەکانی ئێوارە کاریگەریی ئەم شەپۆلەی دابارینە کە هەندێ لە ناوچەکانی هەرێمی كوردستانی گرتبووەوە، لاواز دەبێت و کەش لە زۆربەی ناوچەکان جێگیر دەبێتەوە.
پله‌كانی گه‌رماش به گوێره‌ی پێشبینییه‌كانی كه‌شوهه‌وا نزم دەبێتەوە بە نزیکەی بە (1-3 ) پلە و خێرایى با مامناوەند دەبێت لەنێوان ( 15 بۆ 25) كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا، هه‌روه‌ها مەوداى بینین لەنێوان ( 6 بۆ 8 ) كیلۆمه‌تر دەبێت و لە ناوچەکانی دابارین لەنێوان (4 بۆ 6) كیلۆمه‌تر دەبێت.
له ڕۆژی هه‌ینییش ئاسمان بەگشتی لەنێوان هەور و نیمچەهەور دەبێت، ئەگەری کەمێک نمەباران هەیە، بەتایبەتی لە ناوچە شاخاوییە سنووریەکانی باکوور و باکووری رۆژهه‌ڵات و پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ بە (1-3) پلە. خێرایى با لەسەرخۆ – مام ناوەند دەبێت له‌نێوان ( 10 بۆ 25) كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا و مەوداى بینین لەنێوان (8 بۆ 10) كیلۆمه‌تر دەبێت و بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراویش بۆ ڕۆژی هه‌ینی به‌مشێوه‌یه ده‌بێت:
هەولێر : 21 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 17 پلەى سیلیزى
دهۆک : 19پلەى سیلیزى
کەرکوک : 24 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 19 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 20 پلەى سیلیزى
سۆران : 18 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 22 پلەى سیلیزى
هەروەها به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی رێژه‌ی بارانبارین له 24 كاتژمێری ڕابردوودا به‌مشێوه‌یه ده‌خاته‌ڕوو:
هه‌ولێر: 6.5 ملم.
سلێمانی : 104.2 ملم.
ئیداره‌ی سۆران: 8 ملم.
ئیداره‌ی راپه‌ڕین: 41.7 ملم.
كه‌ركووك: 19.4 ملم.
هه‌ڵه‌بجه: 59.6 ملم.
پێگه‌ی فه‌رمیی حكومه‌ت
9ـی ئاداری 2023