لە سەر بانگهێشتی نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ئوسترالیا بۆ لێكۆلینەوەی رەوشی ئێستای كوردستان و دروستكردنی هەماهەنگی ویەكریزیی لە نێوان رەوەندی كورد بۆ پالپشتكردنی هەرێمی كوردستان ، نوێنه‌رانی كۆمه‌ڵه كوردیه‌كان و حزبه كوردستانیه‌كان ئێواره‌ی 2014/06/23
له باره‌گای نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ناوچه‌ی لیڤه‌رپوڵی شاری سیدنی پایته‌ختی هه‌رێمی نیوساوسوێڵزی ئوسترالیا به سه‌رپه‌رشتی نوێنه‌ری حكومةتي هه‌رێمی كوردستان له‌و وڵاته كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوانیان ئه‌نجامدا سه‌باره‌ت به ره‌وشی ئێستای كوردستان و ناوچه‌كه.
كۆبوونه‌وه‌كه به خوله‌كێك وه‌ستان بۆ گیانی پاكی شه‌هیدان ده‌ستیپێكرد و پاشان به تێر و ته‌سه‌لی له‌لایه‌ن ئاماده‌بووانی كۆبوونه‌وه‌كه بارودۆخی كورد و رۆڵی هێزی پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مان به‌رزنرخێندرا.
هه‌روه‌ها ئاماژه به لێدوانه‌كان و بیر و بۆچوونه جیاوازه‌كانی میدیای عه‌ره‌بی سه‌باره‌ت به سوپای ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عیراق و شام ناسراو به ( داعش ) درا . ئاماده‌بووان پاڵپشتی خۆیان بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان سه‌باره‌ت به شه‌ڕی دژه تیرۆر و پاراستنی ناوچه كوردستانیه‌كان ده‌ربڕی.
هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا چه‌ندین بڕیاری چاره‌نووسساز و پێشنیاری به سوود درا له به‌رژه‌وه‌ندی كورد و كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان و پاراستنی خاكی كوردستان و یه‌كڕیزی و ته‌بایی ماڵی كورد.
له‌وانه نامه بۆ به‌ڕێزان سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان وپه‌رله‌مانی كوردستان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بنێردرێت.
هه‌روه‌ها به‌یاننامه‌یه‌ك ده‌ربكرێ به هه‌ردوو زمانی ئینگلیزی و عه‌ره‌بی بۆ رایگشتی ئوسترالیا و میدیای ئوسترالی ته‌واوی هه‌ڵوێستی كوردستان به‌رانبه‌ر رووداوه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی عیراقی تیاروونبكرێته‌وه و وته‌بێژێكی ره‌سمی كه دكتۆر موه‌فه‌ق سۆرانی به‌كۆی ده‌نگ بڕیاردرا به ناوی ره‌وه‌ندی كوردی له ئوسترالیا بۆ ئه‌م مه‌به‌سته كار بكات و هه‌واڵ و وه‌ڵام و په‌یوه‌ندییه‌كانی لایه‌ن و حزبه عه‌ره‌بی و بیانیه‌كان بۆ هه‌ركارێك سه‌باره‌ت به‌م ره‌وشه‌وه له‌رێی ئه‌و وته‌بێژه ره‌سمییه‌وه بێت .