KRG AUSTRALIA

كابینەی نۆیەم 6 بەنداوی نوێی تەواو کردووە و 11 بەنداوی دیكەش لە جێبەجێكردندان

كابینەی-نۆیەم-6-بەنداوی-نوێی-تەواو-کردووە-و-11-بەنداوی-دیكەش-لە-جێبەجێكردندان

كابینەی نۆیەم 6 بەنداوی نوێی تەواو کردووە و 11 بەنداوی دیكەش لە جێبەجێكردندان

بەشێك لە دیدگای کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پاراستنی ئاسایشی ئاوە لە هەرێمی کوردستان، بۆ ئەو مەبەستە لەگەڵ دەستبەکاربوونی کابینەی نۆ، سەرەڕای قەیرانەکانی کۆڕۆنا، دابەزینی نرخی نەوت، نەناردنی بەشەبودجە، بەڵام لە جێبەجێکردنی پلانە ستراتیژییەکانی نەوەستا، تەنانەت بەشێك لە پرۆژە وەستاوەکانی ساڵانی ڕابردووشی بەگەڕ خستنەوە و بودجەی پێویستی بۆ دابین کردن.
لە هەرێمی کوردستان 34 بەنداوی گەورە، مامناوەند و بچووك هەن، 23 لەو بەنداوانە تەواو کراون و 11 بەنداوی دیکەش لەژێر پرۆسەی جێبەجێکردندان، تەنیا لە کابینەی نۆ، شەش بەنداو: چەمرگە، خنس، دێوانە، تووڕەجار، ئاقووبان، شەوگێڕ تەواو کراون و کۆتایی ئەمساڵیش هەریەك لە بەنداوەکانی گۆمەسپان و بەستۆڕە کارەکانیان کۆتایی دێت.
ئەم بەنداوانەی کە لە ماوەی کابینەی نۆیەم تەواوکراون، بە هەردوو بەنداوی گۆمەسپان و بەستۆڕەشەوە، دەتوانن زیاتر لە 150 ملیۆن مەتر سێجا ئاو گل بدەنەوە، بەنداوەکان ڕۆڵی گرنگیان لە پاراستنی ئاوی ژێرزەوی، بووژاندنەوەی کەرتی گەشتیاری، پشتیوانیکردنی جوتیاران بۆ کاری کشتوکاڵی، هاوکاریکردنی ئاژەڵداران، ئاوەدانكردنەوەی گوندەکان و دابینکردنی ئاوی پاك هەیە.
فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە چەند ڕۆژی ئاییندەدا، لە پێگەی فەرمیی حكومەت و تۆڕی كۆمەڵایەتیدا، زانیاریی ورد لەسەر ئەم بەنداوانە بڵاو دەكاتەوە.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری

error: Content is protected !!
Scroll to Top