كابینەی نۆیەم لە بەرەوپێشبردنی توانای جوتیاران بەردەوامە
كابینەی نۆیەم كایەی كشتوكاڵی وەكوو گرنگترین بواری گەشەپێدانی هەرێمی كوردستان بە هەند وەرگرت و بۆ ئەو مەبەستەش پەرەپێدانی تواناكانی جوتیارانی بەگەڕ خستووە.
لەو سۆنگەیەوە چەندین خولی جۆراوجۆر بۆ جوتیارانی هەرێمی كوردستان كراونەتەوە و لەسەر بنەمایەكی زانستی تواناكانیان بەرەو پێشەوە دەبرێت؛ لە دوا هەوڵیشدا خولێك بۆ جوتیاران لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران كراوەتەوە.
كامەران حوسێن، بەڕێوەبەری گشتیی كشتوكاڵی سۆران، بە فەرمانگەی میدیا و زانیاریی ڕاگەیاند: “لە كابینەی نۆیەمدا، بە گرنگیپێدانی ڕاستەوخۆی سەرۆكی حكومەت، بایەخی زۆر بە بواری كشتوكاڵ دەدرێت، لەم ڕووەوە كردنەوەی خولە كشتوكاڵییەكان بۆ بەرزكردنەوەی توانای جوتیارانە كە بواری زانستی و كردەیی دەگرنەوە”.
هەڤاڵ ڕێبوار، جوتیارە و گوتی: “خولەكە گشتیرە و گرنگترین تەوەریش تێیدا باسكردنی ئەو قڕكەرانەیە كە لە ڕووی كشتوكاڵییەوە بەكار دەهێنرێن”.
تواناسازی لە بواری كشتوكاڵی و جوتیاراندا، بە یەكێك لە بنەما گرنگەكانی بەرهەمهێنانی كشتوكاڵی دادەنرێت و لەم سۆنگەشەوە كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەردەوام خولی جۆراوجۆری زانستی بۆ جوتیاران دەكاتەوە.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری