KRG AUSTRALIA

سەرۆکی فەرمانگەی میدیا و زانیاری پێشوازی لە ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ کاروباری دەرەوە کرد

سەرۆکی-فەرمانگەی-میدیا-و-زانیاری-پێشوازی-لە-ڕاوێژکاری-سەرۆکوەزیرانی-هەرێمی-کوردستان-بۆ-کاروباری-دەرەوە-کرد

سەرۆکی فەرمانگەی میدیا و زانیاری پێشوازی لە ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ کاروباری دەرەوە کرد

ئەمڕۆ پێنجشەممە (٨ ی ئابی ٢٠٢٤)، د. جوتیار عادل، سەرۆکی فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە بەیان سامی عەبدولرەحمان، ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، بۆ کاروباری دەرەوە و گۆڕانی کەشوهەوا کرد.
لە دیدارەکدا، گفتگوگۆ لەسەر بابەتە پەیوەندیدارەکانی میدیا و کاروباری دەرەوە و کارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەم ڕووەوە کرا.
لایەنێکی دیکەی گفتوگۆی هەردوولا، لەسەر پرسی گۆڕانی کەشوهەوا و ڕەهەند و مەترسییەکانی ئەو دیاردە جیهانییە و کاریگەری بەسەر هەرێمی کوردستانەوە بوو.
بەیان سامی عەبدولرەحمان، ستایشی ڕۆڵی فەرمانگەی میدیا و زانیاری کرد، لە گەیاندنی پەیامی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەیوەست بە هۆشیارییە جۆراوجۆرەکان، بەتایبەتی لە پرسی گۆڕانی کەشوهەوا و پرسەکانی کاروباری دەرەوە.

error: Content is protected !!
Scroll to Top