سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە وەزیری لاوان و وەرزشی فیدراڵ دەکات
![](https://usercontent.one/wp/www.krgaustralia.net/wp-content/uploads/2023/10/localimages/photo_3_2023-10-15_13-56-48.jpg?media=1678916050?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133418410300000000)
ئەمڕۆ یەکشەممە 10/15، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئەحمەد ئەلموبەرقەع، وەزیری لاوان و وەرزشی عێراق کرد.
لە دیدارەکەدا دۆخی وەرزش و لاوان لە عێراق و هەرێمی کوردستان و پێویستی بەهێزکردنی هاوکاری و هەماهەنگیی نێوان دەزگا پەیوەندیدارەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی تاوتوێ کرا.
سەرۆکی حکومەت جەختی لە گرنگیی بەشداریکردنی هەرێمی کوردستان له چالاکیی و پاڵەوانێتییە وەرزشییە نێودەوڵەتییەکان و کارکردن بۆ ڕێکخستن و ئەنجامدانی چالاکی و پاڵەوانیەتی نێودەوڵەتیی وەرزشی لە هەرێمی کوردستان بە هەماهەنگیی دەزگا پەیوەندیدارەکانی حکومەتی فیدراڵ کردەوە.
وەزیری لاوان و وەرزشی فیدراڵ، خواست و ئامادەیی بۆ هاوکاریکردنی وەرزشی و پەرەپێدانی هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێم دەربڕی.