KRG AUSTRALIA

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە باڵیۆزی ئیتالیا لە عێراق دەکات

سەرۆکی-حکومەت-پێشوازی-لە-باڵیۆزی-ئیتالیا-لە-عێراق-دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە باڵیۆزی ئیتالیا لە عێراق دەکات

ئەمڕۆ پێنجشەممە 3/20 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە نیکۆلۆ فۆنتانا، باڵیۆزی ئیتالیا لە عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا کە تۆمماسۆ سانسۆنی، کونسوڵی گشتيی ئیتالیا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، دوایین پەرەسەندن و گۆڕانکارییەکانی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئیتالیا تاووتوێ کرا و جەخت لە پتەوکردنی پەیوەندیی دوولایەنە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا، بە تایبەتی پشتیوانیکردنی چاکسازییەکانی حکومەت و وەبەرهێنان و ئاڵوگۆڕی بازرگانیدا کرا.

Scroll to Top