KRG AUSTRALIA

سەرۆکی حکومەت میوانداریی ژمارەیەک باڵیۆز و دیپلۆمات و نوێنەر و نێردەی وڵاتان لە عێراق و هەرێمی کوردستان دەکات

سەرۆکی-حکومەت-میوانداریی-ژمارەیەک-باڵیۆز-و-دیپلۆمات-و-نوێنەر-و-نێردەی-وڵاتان-لە-عێراق-و-هەرێمی-کوردستان-دەکات

سەرۆکی حکومەت میوانداریی ژمارەیەک باڵیۆز و دیپلۆمات و نوێنەر و نێردەی وڵاتان لە عێراق و هەرێمی کوردستان دەکات

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 3/21، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە بۆنەی جەژنی نەورۆز، لە کۆمەڵگەی گەشتیاریی کۆڕەک، لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، میواندارییەکی بۆ ژمارەیەک لە دیپلۆماتکاران ڕێکخست.

لە میواندارییەکەدا فوئاد حوسێن، جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق و ژمارەیەک لە باڵیۆز و کونسوڵی گشتی و دیپلۆمات و نوێنەر و نێردەی وڵاتان لە عێراق و هەرێمی کوردستان ئامادەی بوون.