KRG AUSTRALIA

سەرۆکی حکومەت بەشداریی لە پرسەی پێشمەرگە و تێکۆشەری دێرین حاجی میرخان دۆڵەمەری دەکات

سەرۆکی-حکومەت-بەشداریی-لە-پرسەی-پێشمەرگە-و-تێکۆشەری-دێرین-حاجی-میرخان-دۆڵەمەری-دەکات

سەرۆکی حکومەت بەشداریی لە پرسەی پێشمەرگە و تێکۆشەری دێرین حاجی میرخان دۆڵەمەری دەکات

ئێوارەی ئەمرۆ یەکشەممە 3/23، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پیرمام ، بەشداریی لە پرسەی کەسایەتیی و پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان حاجی میرخان دۆڵەمەری کرد.
سەرۆکی حکومەت لە پرسەکەدا وەک پێزانینێک ئاماژەی بە رۆل و خەباتی خوالێخۆشبوو کرد و سەرەخۆشیی خۆی ئاراستەی خانەوادەکەیان کرد و هیوای خواست خوای گەورە بە بەهەشتی بەرینی شاد بکات و ئارامیی و دڵنەوایی بە کەسوکاری ببەخشێت.

Scroll to Top