KRG AUSTRALIA

دەست بە دروستکردنی ڕێگەی جووتسایدی هەولێر- گەزنە كرا

دەست-بە-دروستکردنی-ڕێگەی-جووتسایدی-هەولێر-گەزنە-كرا

دەست بە دروستکردنی ڕێگەی جووتسایدی هەولێر- گەزنە كرا

درێژیی ڕێگەکە 3 کیلۆمەترە، پانییەکەی 30 مەترە و بە بەرزترین ئاستی خزمەتگوزاری، بە دەستی کاری ناوخۆیی دروست دەکرێت.
کارزان عەبدولهادی، سەرۆکی شارەوانیی هەولێر بە فەرمانگەی میدیا و زانیاری گوت: “بە هۆی هاتوچۆی زۆری هاووڵاتییان لە شاری هەولێرەوە بۆ دهۆك، بە مەبەستی کەمکردنەوەی گرفتی شۆفێران، دەست بە دروستکرنی ئەم جووتسایدە كرا؛ هەردوو شەقامی 150 مەتری و 120 مەتری بەیەکەوە دەبەستێتەوە”.
سەرتیپ سابیر، ئەندازیاری پرۆژەكە لەمبارەیەوە گوتی: “پرۆژەکە بریتیییە لە دروستکرنی شەقامێک بە دوو ئاراستە، دانانی کۆنکرێت لە نێوانیان؛ بە تەواوبوونی کۆی ڕێگاکە دەبێت بە جووتساید”.
24 کاتژمێر کارکردن لە پرۆژەکە بەردەوامە و بە تەواوبوونی ڕێگاکە، جەنجاڵی لە ناوچەکە كەم دەبێتەوە.
کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەرەڕای فشارە دارایی و سیاسییەکان، لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بە هاووڵاتییان بەردەوامە؛ چەندین پرۆژەی تریش لە دروستکردندان و بە زووترین کات دەچنە خزمەت هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری

error: Content is protected !!
Scroll to Top