KRG AUSTRALIA

بە گوژمەی 9 ملیار و 371 ملیۆن دینار چەند پرۆژەیەک لە دەڤەری ئاکرێ جێبەجێ دەکرێن

بە-گوژمەی-9-ملیار-و-371-ملیۆن-دینار-چەند-پرۆژەیەک-لە-دەڤەری-ئاکرێ-جێبەجێ-دەکرێن

بە گوژمەی 9 ملیار و 371 ملیۆن دینار چەند پرۆژەیەک لە دەڤەری ئاکرێ جێبەجێ دەکرێن

لە بەردەوامیی پرۆژەکان و لەسەر بودجەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، چەندین پرۆژە بە گوژمەی 9 ملیار و 371 ملیۆن دینار لە ئاکرێ جێبەجێ دەکرێن.

پرۆژەکان بریتین لە:
– کردنەوەی ڕێگەی ناوخۆ لە سەنتەری ناحییەی گردەسین و بجێل.
– کردنەوەی ڕێگەی گوندی گوندك، شووش و شەرمن، بە درێژاییی 11.3 کم لە ئاکرێ.
– کردنەوەی ڕێگەی گوندەکانی نهاڤا، سیتکا، چەمسماق و دوستان، بە درێژاییی 3.2 کم لە گردەسین.
– قیرتاوکردنی ڕێگەی گوندەکانی شەرەفونا، قەسرۆك، ئیستریان، گەندەگول، بە درێژاییی 10 کم لە ناحییەی بجێل.
– دانانی بەردی بناغەی ڕێگەی گوندەکانی کورتکامەزن و کەڤن، بە درێژاییی 5.5 کم.
– چاککردنەوەی ڕێگەی گوندەکانی شارتا و ئاڤدەلکا، بە درێژاییی 5 کم.
– دانانی بەردی بناغەی پرۆژەی ئاو لە گوندەکانی باکرمان، سەنتەری ئاکرێ، گوندی دوودێژێر، سەرگەلێ، لە ناوچەکانی گردەسین و گوندی شانەسوور لە بجێل.
– دروستکردنی تۆڕی ئاوی سوسنا لە ئاکرێ.
– 15 پرۆژەی ئاویی بچووك و مامناوەند لە قەزای ئاکرێ.
– پرۆژەی چاککردن و قیرتاوکردنی ڕێگەی سەرەکی بۆ ئەو زەوییانەی بەسەر خێزانی شەهیدانی شەڕی داعشدا دابەش کراون؛ کە دەکەوێتە ڕۆژئاوای سەنتەری ئاکرێ بە درێژاییی 3.6 کم.

خزمەتگوزارییەکانی حکومەتی هەرێم لە کابینەی نۆیەمدا بەردەوامییان هەیە و ئەوەش هەموو ناوچە و دەڤەرەکانی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری

error: Content is protected !!
Scroll to Top