KRG AUSTRALIA

بەنداوی تووڕەجار لە گەرمیان توانای گلدانەوەی 2 ملیۆن مەترسێجا ئاوی هەیە و كارەكانی تەواو بووە

بەنداوی-تووڕەجار-لە-گەرمیان-توانای-گلدانەوەی-2-ملیۆن-مەترسێجا-ئاوی-هەیە-و-كارەكانی-تەواو-بووە

بەنداوی تووڕەجار لە گەرمیان توانای گلدانەوەی 2 ملیۆن مەترسێجا ئاوی هەیە و كارەكانی تەواو بووە

بەنداوەکە لەسەر ڕووبەری 450 هەزار مەتردووجا دروست کراوە، بەرزییەکەی 17 مەترە، توانای گلدانەوەی 2 ملیۆن مەترسێجا ئاوی هەیە؛ کارەکانی بە ڕێژەی 100% تەواو بووە.
بەنداوی تووڕەجار، بۆ مەبەستی ئاژەڵداری، ئاودێری، پاراستنی ئاوی ژێرزەوی سوودی لێ وەردەگیرێت و دەتوانێت سوودێكی زۆر بە هاووڵاتییانی دەڤەری گەرمیان بگەیەنێت.
لە هەرێمی کوردستان 34 بەنداوی گەورە، مامناوەند و بچووك هەن، 23 لەو بەنداوانە تەواو کراون و 11 بەنداوی دیکەش لەژێر پرۆسەی جێبەجێکردندان، تەنیا لە کابینەی نۆ، شەش بەنداو: چەمرگە، خنس، دێوانە، تووڕەجار، ئاقووبان، شەوگێڕ تەواو کراون و کۆتایی ئەمساڵیش هەریەك لە بەنداوەکانی گۆمەسپان و بەستۆڕە کارەکانیان کۆتایی دێت.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری

error: Content is protected !!
Scroll to Top