بەشێکی دیکەی شایستە داراییەکانی جوتیاران دابەش دەکرێت
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی رایگەیاند، بڕی ٥٨ ملیار دیناری شایستە داراییەکانی جوتیاران بۆ ساڵی ٢٠٢٣، خراوەتە سەر هەژماری بانکی وەزارەت و “پاش تەواوبوونی ڕێکارەکان، بەسەر جوتیاراندا دابەشی دەکەن.”
دابەشكردنی بڕی شایستە داراییەکان بەسەر پارێزگاكان بەمشێوەیە دەبێت: بڕی ٢٧ ملیار دینار بۆ پارێزگای سلێمانی، بۆ پارێزگای هەولێر، ١٨ ملیار و بۆ پارێزگای دهۆکیش ١٣ ملیار دینار تەرخانکراوە.
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی لەبارەی دابەشکردنی شایستە داراییەکانەوە دەڵێت: “پاش تەواوبوونی ڕێکارە کارگێڕی و داراییەکان، بەپێی ڕۆژی ڕادەستکردنی گەنم بە سایلۆکان، دەست بە دابەشکردنیان بەسەر جوتیاراندا دەکرێت”.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری