KRG AUSTRALIA

کۆمپانیای عێراقی بۆ دەستەبەری بانکەکان پشتیوانیی خۆی بۆ پرۆژەی “هەژماری من” ڕاگەیاند

کۆمپانیای-عێراقی-بۆ-دەستەبەری-بانکەکان-پشتیوانیی-خۆی-بۆ-پرۆژەی-“هەژماری-من”-ڕاگەیاند

کۆمپانیای عێراقی بۆ دەستەبەری بانکەکان پشتیوانیی خۆی بۆ پرۆژەی “هەژماری من” ڕاگەیاند

کۆمپانیای عێراقی بۆ دەستەبەری بانکەکان، کە گرنگی بە متمانەی بانکی و پاراستنی سەرمایەی خەڵک لە بانکەکان دەدات، بە شێوەیەکی فەرمی پشتیوانیی خۆی بۆ پرۆژەی “هەژماری من” ڕاگەیاند و نووسیویەتی: هەشت بانکە بەشداربووەکەی “هەژماری من” لەلایەن کۆمپانیاکەمان گرەنتی کراون.

لە ڕاگەیەندراوەکە ئاماژە بەوە دراوە: “هەشت بانک لە دەستپێشخەریی “هەژماری من” بەشدارن، کە لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە دەستی پێ کرد. ئامانجی پڕۆژەکە مۆدێرنکردنی کەرتی بانکی و بەرزکردنەوە و پەرەپێدانی ئابوورییە لە هەرێمی کوردستان و خێراکردنی پرۆسەی گۆڕانکاریی ئەلیکترۆنییە لە خزمەتگوزارییە حکومییەکاندا”.

تاکوو ئێستا هەشت بانکی فەرمی بەشدارییان لە پرۆژەی “هەژماری من” کردووە، کە بریتین لە:
BBAC, TBI, BOB, IDB, RTB, NBI, Cihan Bank, IIB.

ئامانجی کۆمپانیای عێراقی بۆ دەستەبەرکردنی بانکەکان، بریتییە لە بەرزکردنەوەی متمانە بە کەرتی بانکی، بەدەستهێنانی سەقامگیری لە سیستەمی دارایی، چارەسەری کەڵەکەکردنی پارە و پشتیوانیی بانکەکان لە دۆخی مایەپووچبوون و پاراستنی پارەی خەڵک لە بانکەکاندا.

پرۆژەی هەژماری من، سیستەمی بەبانکیکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانە، کە کابینەی نۆیەم لە چوارچێوەی بەرنامەی بەدیجیتاڵکردنی سیستەمی بەڕێوەبردن پێی هەڵدەستێت؛ تاکوو ئێستا ٨ بانکی فەرمی و دانپێدانراوی عێراقی هاتوونەتە ناو پرۆژەکەوە و خەمڵێنراوە تاکوو کۆتایی ٢٠٢٤ بەشداربووانی بگاتە ملیۆنێک مووچەخۆر.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری

error: Content is protected !!
Scroll to Top