KRG AUSTRALIA

ڕۆژی پێنجشەممە بارانی بەخوڕ دەبارێت و لەوبارەیەوە هۆشداری دەدرێت

ڕۆژی-پێنجشەممە-بارانی-بەخوڕ-دەبارێت-و-لەوبارەیەوە-هۆشداری-دەدرێت

ڕۆژی پێنجشەممە بارانی بەخوڕ دەبارێت و لەوبارەیەوە هۆشداری دەدرێت

بەپێی پێشبینییەکانی کەشوهەوا، سبەی پێنجشەممە، 15ی شوباتی 2024، بارانی بەخوڕ تەواوی ناوچەکان دەگرێتەوە و وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنیش رایدەگەیەنێت: “پێویستى بە ئامادەباشى و ئامادەکارى هەیە، بەتایبەت لە کاتەکانى بەرەبەیان و نیوەڕۆى ڕۆژى پێنجشەممە”، هەروەها هۆشدارییش لەبارەی خۆپارێزی و بەرچاوڕوونیی کەشەکە بە هاووڵاتییان دەدات.
بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە، بارانی بەخوڕ ناوچەکانی هەولێر و دهۆک و ڕاپەڕین و سۆران دەگرێتەوە و دواینیوەڕۆش دەگاتە سلێمانی و هەڵەبجە و کەرکووک؛ هاوکات بارانەکە با و هەورەتریشقەی لەگەڵدا دەبێت.

بەم هۆیەوە هاووڵاتییان ئاگادار دەکەینەوە:
١- لەو ناوچانەی نزمن و ئەگەری کۆبوونەوەی ئاو هەیە، دوور کەونەوە.
٢- بۆ دووربوون لە هەورەتریشقە، سەردانی ناوچە شاخاوییەکان نەکرێت.
٣- لە ڕێگە سەرەکییەکان هۆشیار بن و گەر زۆر پێویست نەبێ ڕێگە بەکار نەهێنرێت.
٤- بە ڕێنمایی دەزگە خزمەتگوزارییەکان پابەند بن.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری

error: Content is protected !!
Scroll to Top