KRG AUSTRALIA

قۆناغی جێبەجێكردنی پرۆژەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی دهۆك دەست پێ دەكات

قۆناغی-جێبەجێكردنی-پرۆژەی-فڕۆكەخانەی-نێودەوڵەتیی-دهۆك-دەست-پێ-دەكات

قۆناغی جێبەجێكردنی پرۆژەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی دهۆك دەست پێ دەكات

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی دهۆک لەسەر هەزار هێکتار زەوی دروست دەكرێت و پرۆژەكە دەچێتە قۆناغی دووەمی جێبەجێكارییەوە.
عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک، بە فەرمانگەی میدیا و زانیاریی ڕایگەیاند: “نەخشەسازیی كۆنی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی دهۆك، كە پێشتر دانرابوو، لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان، گۆڕانكاری تێدا كراوە و نەخشەیەكی نوێی بۆ دانراوە. ئێستا حكومەتی هەرێم بۆ جێبەجێكردنی قۆناغی كردەیی پرۆژەكە، كار لەسەر ئەو نەخشەسازییە دەكات.”
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، بە دوو قۆناغ رۆژەکە جێبەجێ دەکات، ئێستا کاری نەخشەسازی و پێداچوونەوە بە پرۆژەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی دهۆك تەواو بووە و دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.
دیلان ڕەشاد، گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، ڕایگەیاند: “ئەم پرۆژەیە بە دوو قۆناغدا تێدەپەڕێت، قۆناغی یەكەم پێداچوونەوەیە بە ماستەرپلان و نەخشەی پرۆژەكە، قۆناغی دووەم جێبەجێكردنە بە ڕووبەری هەزار هێكتار زەوی، كە بە گوژمەی 12 ملیۆن و 832 هەزار دۆلار جێبەجێ دەكرێت.”
پرۆژەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی دهۆك، بە هۆی قەیرانی داراییەوە لەڕابردوودا كارەكانی وەستا، بەڵام لە مانگی ئەیلوولی 2021، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، سەردانی پرۆژەكەی كرد و ڕایگەیاند: “پێویستە دەست بە كاركردن لەو پرۆژەیەدا بكرێتەوە.”
پارێزگای دهۆك یەكێكە لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان و ناوچەیەكی گرنگی نێوان هەرێمی كوردستان و وڵاتانی توركیا و سوریایە، كە جووڵەی بازرگانیی و زیادبوونی بەردەوامی دانیشتووانی هەیە. بە تەواوبوونی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی دهۆك، گەشەیەكی زیاتری بازرگانی بەخۆیەوە دەبینێت.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری

error: Content is protected !!
Scroll to Top