KRG AUSTRALIA

شەڵتەرەکان بوونەتە پەناگەیەکی ئارام بۆ ئافرەتانی هەڕەشەلێکراو

شەڵتەرەکان-بوونەتە-پەناگەیەکی-ئارام-بۆ-ئافرەتانی-هەڕەشەلێکراو

شەڵتەرەکان بوونەتە پەناگەیەکی ئارام بۆ ئافرەتانی هەڕەشەلێکراو

لە سۆنگەى گرنگیدانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە پاراستن و هاوکاریی ئافرەتان، شەڵتەر و پەناگەکانی سەر بە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، بوونەتە نوا و پەناگەیەکی ئارامی ئافرەتانی هەڕەشەلێکراو و بەردەوامیش لەلایەن حکومەتەوە گرنگیی زیاتریان پێ دەدرێت.

لە ساڵی ٢٠٢٢، کۆی گشتیی ئافرەتانی سوودمەند لە شەڵتەرەکانی پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک، هەڵەبجە و ئیدارەى گەرمیان، ٨٩٥ ئافرەت بوونە؛ ئەم داڵدەدراوانە تا جێبەجێبوونی ماف و مامەڵە یاساییەکانیان لەو پەناگانە لە مەترسی پارێزرا دەبن و لەم ژمارەیەش، ٢٨%ى داڵدەدراوان لە هەولێر و ٤٣% لە سلێمانی و ٢٨% لە دهۆک و %١ لە گەرمیان بوون.

گرنگیدان بە پاراستنی مافەکانی ئافرەتان و پاراستیان لە هەڕەشەی کۆمەڵایەتی، یەکێک لە بنەما گرنگەکانی حوکمڕانیی باش و حکومەتی کارایە و ئەمەش وەک بنەمایەکی نێودەوڵەتی سەیر دەکرێت و لە یاسا نێودەوڵەتییەکاندا بە پتەوی چەسپاون و بۆیەشە هەرێمى کوردستان لەو چوارچێوەیە گرنگى جدی بەم مافانە داوە.

فەرمانگەى میدیا و زانیاری
١٠ـی ئاداری ٢٠٢٣

error: Content is protected !!
Scroll to Top