KRG AUSTRALIA

شاندی دانوستاندنکار پێشوازی لە شاندێکی باڵای یونامی دەکات

شاندی-دانوستاندنکار-پێشوازی-لە-شاندێکی-باڵای-یونامی-دەکات

شاندی دانوستاندنکار پێشوازی لە شاندێکی باڵای یونامی دەکات

 

ئەمڕۆ چوارشەممە، ٢٥ـی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ ، لە دیوانی ئەنجومەنی وەزیران ، شاندی دانوستاندن کاری حکومەتی ھەرێم، پێشوازیان کرد لە شاندێکی باڵای یونامی کە پێکھاتبوون لە کلاودیۆ کاردۆنی جێگری نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری سیاسی و هاوکاری هەڵبژاردنەکان، ریکاردۆ رۆدریگز سەرۆکی یونامی لە کوردستان، محەمەد نەجار، سەرۆکی یونامی لە بەغدا

لە کۆبونەوەکەدا باس لە یاسای بودجەی عێراق و یاسای نەوت و غاز و دەرکردنی چەند یاسایەکی ئیتیحادی، وەک یاسای ھەڵبژاردن و چەند یاسایەکیی تر کران.

ھەر لە کۆبوونەوەکەدا ھەماھەنگی بەردەوامی حکومەتی ھەرێم و ڕۆلی نەتەوە یەکگرتووەکان لە چارەسەری ناکۆکیەکانی حکومەتی عێراق و حکومەتی ھەرێم بۆ گەیشتن بە چارەسەر و ڕێکەوتن بەرز نرخێنرا.

error: Content is protected !!
Scroll to Top