سەرۆکی حکومەت سەرەخۆشی لە سەرۆک وەزیرانی پێشووتری فیدرال دەکات
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پرسەنامەیەکدا، سەرەخۆشی لە عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق کرد، بۆ کۆچی دواییی کازم ناسر عەبدولمەهدی برازای.
لە پرسەنامەکدا هاتووە “پرسە و سەرەخۆشیتان لێ دەکەم و هاوخەمتانم. خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە بنەماڵەکەتان ببەخشێت”.