KRG AUSTRALIA

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات

سەرۆکی-حکومەتی-هەرێمی-کوردستان-پێشوازی-لە-باڵیۆزی-بەریتانیا-لە-عێراق-دەکات

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات

ئه‌مڕۆ یەکشەممە 5/7 مەسرور بارزانى سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ مايك برايسن ريچاردسن باڵيۆزى به‌ريتانيا له‌ عێراق كرد.
لە کۆبوونەوەکەدا کە ڕۆزی کەیڤ کونسولی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو ، گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێم و حکومەتی فیدراڵ کرا.
سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بەوەدا کە دوای واژۆکردنی ڕێککەوتنی تایبەت بە نەوت ، هەرێمی کوردستان هەموو ئەرک و پابەندییەکانی خۆی جێبەجێ کردووە و چاوەڕوانین حکومەتی فیدراڵیش ، ئەرک و بەرپرسیاریەتییەکانی خۆی بەرامبەر هەرێمی کوردستان جێبەجێ بکات .
باڵیۆزی بەریتانیا ، پشتیوانیی وڵاتەکەی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور و ڕێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا دووپات کردەوە.
دەربارەی دۆخی هەرێمی کوردستانیش ، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگیی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە کاتی دیاریکراوی خۆی لەمساڵدا.
تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە ، تایبەت بوو بە پێویستیی جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی شنگال ، هەردوولا پشتیوانیی خۆیان بۆ پاراستنی تەواوی مافەکانی ئێزدییەکان و پەرەپێدانی کولتووری بەیەکەوەژیانی ئاشتیانەی نێوان پێکهاتەکان دووپات کردەوە.

error: Content is protected !!
Scroll to Top