سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گەڵ سەرۆک کۆماری تورکیا کۆدەبێتەوە
![](https://usercontent.one/wp/www.krgaustralia.net/wp-content/uploads/2022/04/localimages/whatsapp-image-2022-04-15-at-53052-pm.jpeg6259af0352bc7.jpg?media=1678916050?anchor=center&mode=crop&width=800&height=600&rnd=132945067740000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ هەینی 15ی نیسانی 2022 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەردانێک گەیشتە تورکیا و لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و تورکیا و دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە دەکرێت.