زیاتر لە ٣٨٣ هەزار خێزان لە پڕۆسەی دابەشکردنی نەوت سوودمەندبوون
![](https://usercontent.one/wp/www.krgaustralia.net/wp-content/uploads/2023/03/localimages/untitled-wwww.jpg641702fcb2155.jpg?center=0.49367088607594939%2C0.49367088607594939&media=1678916050&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133214822930000000)
وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، تا ١٦ـی ئاداری ئەمساڵ، بڕی ٧٦ ملیۆن و ٦٠٢ هەزار و ٣٤٨ لیتر نەوتی سپیی ماڵانی لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان، دابەشکردووە.
بەپێی دوایین داتای وەزارەتی سامانە سروشتییەكان، ٣٨٣ هەزار و ١١ خێزان لە پڕۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپی لە پارێزگاکانی هەرێمی كوردستان، سوودمەندبوون و نەوتەکەش بەم شێوەیە دابەشکراوە:
لە پارێزگای هەولێر، ٣٤ ملیۆن و ٧٨١ هەزار و ٦٠٠ لیتر، نەوتی سپی بەسەر ١٧٣ هەزار و ٩٠٨ خێزان دابەشکراوە.
لە پارێزگای سلێمانی، ٢٤ ملیۆن و ٩٧ هەزار و ٨٠٠ لیتر، نەوتی سپی بەسەر ١٢٠ هەزار و ٤٨٩ خێزان دابەشکراوە.
لە پارێزگای دهۆک، ١٧ ملیۆن و ٨٣ هەزار و ٨٠٠ لیتر، نەوتی سپی بەسەر ٨٥ هەزار و ٤١٩ خێزان دابەشکراوە.
لە پارێزگای هەڵەبجە، ٦٣٩ هەزار و ١٤٨ لیتر، نەوتی سپی بەسەر سێ هەزار و ١٩٥ خێزان دابەشکراوە.
كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی کوردستان، گرنگیەكی تایبەتی بە كەرتی نەوت و گاز داوە، بۆ ئەمەش پڕۆسەی دابەشكردنی نەوتی سپی لە شار و شارۆچکەکانی هەرێمی كوردستان دەستپێکردووە، بەمەبەستی دابینكردنی سووتەمەنی پێویست بۆ هاووڵاتییان.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری
١٩ـی ئاداری ٢٠٢٣