KRG AUSTRALIA

خولێکی ڕاهێنانی ئەفسەرانی وەزارەتی ناوخۆ بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ڕۆژنامەنووسان و میدیا بەڕێوە چوو

خولێکی-ڕاهێنانی-ئەفسەرانی-وەزارەتی-ناوخۆ-بۆ-مامەڵەکردن-لەگەڵ-ڕۆژنامەنووسان-و-میدیا-بەڕێوە-چوو

خولێکی ڕاهێنانی ئەفسەرانی وەزارەتی ناوخۆ بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ڕۆژنامەنووسان و میدیا بەڕێوە چوو

بە بەشداریی 30 ئەفسەری وەزارەتی ناوخۆ، خولی ڕاهێنانی مامەڵەکردنی ئەفسەران لەگەڵ ڕۆژنامەنووسان و میدیاکان لە شاری هەولێر بەڕێوە چوو.
خولی ڕاهێنانی مامەڵەکردنی ئەفسەران لەگەڵ ڕۆژنامەنووسان و میدیاکان؛ لەلایەن وەزارەتی ناوخۆ، بە هاوکاریی فەرمانگەی میدیا و زانیاری و ڕێکخراوی یونسکۆ ساز کرا.
ئامانج لە خولەکە پاراستنی سیستەم و ئازادیی ڕادەربڕین و چۆنیەتیی مامەڵەکردنە لەگەڵ ڕۆژنامەنووسان.
هێمن میرانی، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ بە فەرمانگەی میدیا و زانیاریی گوت: “ئەو خولە لە چوارچێوەی هەوڵەکانی وەزارەتی ناوخۆیە، بۆ بەرزکردنەوەی تواناکانی ئەفسەرانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ؛ بۆ ئەوەی هەڵسوکەوتیان لەگەڵ ڕووداوەکان بە گوێرەی پێوەری نێودەوڵەتی بێت”.
زیا سوبحی، بەرپرسی بەرنامەکانی زانیاری و پەیوەندییەکان لە نووسینگەی یونسکۆ لە عێراق دەڵێت: “ئامانج لەو خولە ئەوەیە هاوکاریی بەردەوام لە نێوان دەزگاکانی جێبەجێکردنی یاسا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان، کۆمەڵگەی ڕۆژنامەوانی و میدیایی بۆ بەهێزکردنی ئازادیی ڕادەربڕین و سەلامەتیی ڕۆژنامەنووسان هەبێت.
ڕێککەوتنێک هەیە کە عێراق و هەرێمی کوردستانی تێدایە؛ بۆ بەهێزکردنی پرۆتۆکۆڵی ئاشتی، ئازادی و فراوانکردنی ئازادی ڕادەربڕین.
لەم چوارچێوەیەدا لەسەر پێوەرە سەرەکییەکانی ئەو پرۆتۆکۆڵە نێودەوڵەتییە، ڕاهێنان بە ئەفسەرانی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان دەکرێت، لە پێناو ئیدارەدانی دروستی پێکداچونە کۆمەڵایەتییەکان لە نموونەی خۆپیشاندان، ناڕەزایەتییەکان، هەڵبژاردن و ڕووداوە گشتییەکانی تر”.
حەکیم عومەر، ئەفسەر لە وەزارەتی ناوخۆ، گوتی: “ئەو جۆرە خولانە گرنگییەکی زۆری هەیە، لە هەرێمی کوردستان؛ کە ئازادییەکی زۆر هەیە، ئەنجامدانی ئەو خولانە وا دەکات  کردارەکانی سەرپێچی و پێشێلکردنی یاسا کەم بکرێتەوە، هێز و تواناش بە کارمەندانی وەزارەتی ناوخۆ بدات بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی یاسایی مامەڵە لەگەڵ ڕۆژنامەنووسان بکەن”.
ڕێناز تۆفیف، ڕاوێژکار لە فەرمانگەی میدیا و زانیاری گوتی: “وەك فەرمانگەی میدیا و زانیاری، بە هەماهەنگیی وەزارەتی ناوخۆ و ڕێکخراوی یونسکۆ، دەستمان بە خولی ڕاهێنانەکان کرد، بۆ ئەوەی بتوانین لەگەڵ ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان بە ئاستێکی بەرزتر بۆ نیشتمانمان کار بکەین”.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری

error: Content is protected !!
Scroll to Top