KRG AUSTRALIA

بە درێژیی 2.6 کیلۆمەتر پرۆژەی ڕێگە و پردی مووسەکاوە جێبەجێ دەکرێت

بە-درێژیی-2.6-کیلۆمەتر-پرۆژەی-ڕێگە-و-پردی-مووسەکاوە-جێبەجێ-دەکرێت

بە درێژیی 2.6 کیلۆمەتر پرۆژەی ڕێگە و پردی مووسەکاوە جێبەجێ دەکرێت

لە ساڵانی ڕابردوودا دانیشتووانی گوندی مووسەکاوە لە قەزای مێرگەسۆر، بە هۆی خراپیی ڕێگەوبانەکەیان ڕووبەڕووی ئاستەنگی زۆر دەبوونەوە، بەڵام کابینەی نۆیەم، بە ئەنجامدانی پرۆژەیەک دانیشتووانی ئەو گوندەی دڵخۆش کرد.

پرۆژەکە بریتییە لە دروستکردنی ڕێگە و پردی مووسەکاوە؛ کە بە درێژیی 2.6 کیلۆمەتر جێبەجێ دەکرێت، درێژیی پردەکە 50 مەترە، بەرزییەکەشی 7 مەترە.

بەشێک لە قوتابییانی دانیشتووی گوندی مووسەکاوە، دەستخۆشی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەن و دەڵێن: “دروستکردنی پردەکە، وا دەکات لە خوێندن دانەبڕێین و بە ئاسانیی هاتوچۆ بکەین”.

کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی سیاسەتی هەمەجۆرکردنی سەرچاوەکانی داهات؛ کار بۆ ئەوە دەکات گوندنشینان بگەڕێنەوە زێدی خۆیان، لە گوندەکانەوە ئابووریی کوردستان بەهێزتر بکرێت، بۆ ئەو مەبەستەش لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری و ئاسانکارییەکان بەردەوام دەبێت.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری

error: Content is protected !!
Scroll to Top